01-06-1978
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- تا 19-06: روودانی کارەساتی هەکاری لە باکووری.ک، لە نێوان پێشمەرگەکانی یەکێتی و پارتیدا، کە خەڵکی هۆزەکانی باکوور یارمەتیی پارتییاندەدا، لەو شەڕانەدا سەدان پێشمەرگە شەهیدبوون و زۆریشیان لێ بەدیلگیرا، ئەمانە نێوی هەندێک لەو شەهیدانەن عەلی عەسکەری، د. خالید،.... نزیکەی 8 پێشمەرگە بەسەلامەتی گەیشتنەوە ناوچەکانی سلێمانی لەوانە (حەمەی حاجی مەحمود، جەمالی عەلی باپیر و رەفیق پارەزانی).
- دەستپێکردنی راگوێزانی گوندەکانی پێشتێنەی سنووریی نێوان ئێران و ئێڕاق و تورکیا لەلایەن د.ق بە درێژایی 20 کم.
- لە سێدارەدانی جەعفەر ئەسوەد، حوسەین عەبدولڕەحمان، جەواد کەریم و کەمال واحید لە شاری موسڵ، ئەمانە ئەو 4 پێشمەرگەیە بوون کە لە شەڕی رۆژی 08-03دا بەدیل گیران.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان