$باشووری کوردستان$
- هێرشی #پێشمەرگە#کانی ئەیلوول بۆسەر کێوی هەندرێن کە نێوچە بەرزەکانی کێوەکەیان گرت و ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئێڕاقییان کوشت و بریندار و بەدیل گرت، بەڵام 60 پێشمەرگەش شەهید بوون و شۆڕش لەو هێرشەدا گەلێک چەکی قورس و سووکی دەستکەوت، شایانی باسە هێرش و دژە هێرش لە هەردوولاوە بۆسەر ئەو کێوە تامانگی 7 بەردەوام بوو، لەو بەرەیەدا ژمارەی پێشمەرگە 3500 و ژمارەی سەرباز و جاشی دوژمن 35 هەزار بوون.[1][2][3]