05-07-1957
📅 تواریخ وأحداث
- هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە سلێمانی، کە ئەنجامەکەی بەم جۆرە بوو، کۆمیتەی نواندن بریتی بوون لە رەفیق چالاک، نووری وەشتی، رەئوف یەحیا، تەها خەلیل و نامیق محێدین، کۆمیتەی موزیک و گۆرانی بریتی بوون لە قادر دیلان، ولیەم یوحەننا، بەهجەت رەشید، نەجات عەبدە، حاتەم سەعید و هادی عەنبەر، کۆمیتەی نیگار و هەڵکۆڵین جەمال بەختیار، خالید سەعید، ئازاد شەوقی، شێخ مستەفا شێخ ئەحمەد بەرزنجی و سەعید موحسین سەعید سەمین، کۆمیتەی ئەدەبیش بەم جۆرە بوو حەمە ساڵح دیلان و مستەفا ساڵە کەریم، دەستەی بەڕێوەبەرێتیی گشتیش بەم شێوەیە بوو رەفیق چالاک - سەرۆک، رەئوف یەحیا - جێگر، بەهجەت رەشید، نامیق محێدین، جەمال بەختیار، خالد سەعید، نووری وەشتی و ولیەم یوحەننا.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث