کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!

بژاردەی گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد

گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من



ک. ناوەندی K. Bakur

     
contact@kurdipedia.org 003154710293

kurdipedia.org 2008 - 2022
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
رێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
کۆکراوەکان
کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
ئامار
بابەت 400,164
وێنە 79,691
پەڕتووک PDF 15,378
فایلی پەیوەندیدار 64,166
ڤیدیۆ 384
میوانی ئامادە لەم کاتەدا 20
ئەمڕۆ 2,601

راپرسی
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

کەسایەتییەکان
کەریمی حیسامی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شەهیدان
مینوو مەجیدی
شەهیدان
حەنانە عەلی کیا
کەسایەتییەکان
ناگەهان ئاکارسەل
1956
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |
1956
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دەستەی هەمزە عەبدوڵڵا بەنێوی باڵی پێشکەوتنخوازەوە، چوونە نێو پدک هوە و نێوی پارت بووە پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، کە بەپێی پڕۆگرامی پارت نەدەبوو نێوەکەی بگۆردرێت، چونکە ئەو کارە تەنها لە دەستەڵاتی کۆنگرەدا بوو، پاش یەکگرتنەکە کۆمیتەی نێوەندیی پدک، بەم شێوەیەی لێهات: ئیبراهیم ئەحمەد - سکرتێر، نوری شاوەیس، عەلی عەبدوڵڵا، جەلال تاڵەبانی، هەمزە عەبدوڵڵا، عومەر دەبابە، محەمەد ئەمین مەعروف، حەمە کەریم فەتحوڵڵا، نەژاد ئەحمەد عەزیز، خەسرەو تۆفیق، حەمید عوسمان، ساڵح حەیدەری و کەمال فواد.
- بەخۆداهاتنەوەی رێکخستنەکانی حدکا لە خۆرهەڵاتی کوردستان.
- حدکا، پەیڕەو و پڕۆگرامێکی نوێی بڵاوکردەوە، لە دوای پڕۆگرامەکەی پێشەوا قازی محەمەد.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی کورد لە شاری قامیشلیی خۆرئاوای کوردستان.
- شەهید فەقێ عوسمان گۆمەشینی لە گوندی گۆمەشینی شارۆچکەی کۆیەی باشوور لە دایک بوو.
- بەستنی دووەمین کۆنفرانسی حشع، لەو کۆنفرانسەدا بڕیار درا کە لە وڵاتی ئێڕاقدا دوو نەتەوەی سەرەکی هەن کە ئەوانیش عارەب و کوردن.
- لەدایکبوونی د. زاهیر سۆران لە شاری سلێمانی، نێوبراو یەکەمین پسپۆڕی کوردە لە نەخۆشیی ئایدزدا.
- پچڕانی پەیوەندیی نێوان د.ق و فەڕەنسا، بەهۆی پەلاماری فەڕەنسا بۆسەر میسر.
- کردنەوەی رادیۆی کوردی لە یەریڤان.
- لەدایکبوونی تەحسین عەلی نایف، لە شاری دهۆک.
- راپەرینی ناوچەی جوانڕۆ، لە خۆرهەڵاتی.ک، کە د.ا بەیارمەتیی د.ق، سەرکوتی کرد.
- دەرچوونی پەڕتووکی کفاح الاکراد - خەباتی کوردەکان، لە دیمەشق لەلایەن سامد الکردستانی - جەمال نەبەزەوە.
- سەرلەنوێ دروستکردنەوەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، لەلایەن عیسمەت شەریف وانلی و چەند خوێندکارێکی ترەوە.
- دەرچوونی پەڕتووکی میدیا بە زمانی رووسی لەلایەن ی. م. دیاکۆنۆڤەوە.
- تا 957، دۆزینەوەی پەیکەری سێ مرۆڤی گەورەی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەردا، کە تەمەنیان بۆ 45 هەزار ساڵ پێش ئێستێ دەگەڕێتەوە.
- دەستپێکردنی دروستکردنی بەستی دوکان لەسەر زێی بچووک لە باشووری.ک.
- بەهۆی دروستکردنی بەستی دوکانەوە، دەزگای شوێنەواری ئێڕاقی ئەو نێوچانەی پشکنی کە دەبن بەژێر ئاوەوە، کە بەهۆیەوە لە گوندی شمشارەدا چەندین کەرەستەی کۆنیان دۆزییەوە.
- کۆچی دوایی پیاوی ئایینی شێخ نووری شێخ بابا عەلی، لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ رەفیقی گلە.
- کۆچی دوایی مستەفا ئاغای عەبدوڵڵا ئاغا، نێوبراو پێشمەرگەیەکی نێو سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- کۆچی دوایی فایەق شێخ رەئوف تاڵەبانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و یاساوان د. مارف عومەر گوڵ.
- دامەزراندنی دوو قوتابخانەی خانەی مامۆستایان بۆ کچان و کوڕان لە سلێمانی.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی زێوەر لە سلێمانی لەلایەن محەمەد عارفەوە.
- یاریکردنی دوو شانۆنامە لە میهرەجانی دوانێوەنیی سلێمانیدا، بە نێوی دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە و عەلە ورگەی شووتی دز، لەم میهرەجانەدا گۆرانیبێژ حەسەن زیرەک بە چەند گۆرانییەک بەشداریی کرد.
- د. مارف خەزنەدار سەردانی گۆڕی بابا تاهیری هەمەدانیی لە هەمەدان کرد و تێبینیی ئەوەی کردووە کە مجەورەکان و ئەو خەڵکەی کە لەوێ بوون بە شێوەزمانی گۆرانی دواون.
- کۆچی دوایی موزیکژەن کوڕەکەی کاداراب.
- گیرانی فەتاح محەمەد ئەمین (فەتاح ئاغا)، لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەلی زەندی لە ناوچەی لەیلاخ.

ئەم بابەتە 14,220 جار بینراوە

کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان

سەرچاوەکان
[5] تی ڤی & رادیۆ | کوردیی ناوەڕاست | ته‌له‌ڤزیۆنی ینک Kurd Sat
[6] تی ڤی & رادیۆ | کوردیی ناوەڕاست | ته‌له‌ڤزیۆنی پدک Kurdistan TV

بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
کەسایەتییەکان
1.بابا تاهیری هەمەدانی
2.جەمال نەبەز
3.حەمید عوسمان
4.ساڵح حەیدەری
5.عومەر دەبابە
6.مارف عومەر گوڵ
7.هەمزە عەبدوڵڵا
8.Hamza Abdullah
9.Omar Dababa
[زۆرتر...]

تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
شار و شارۆچکەکان: قامیشلۆ
شار و شارۆچکەکان: هەمەدان
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
پارت / لایەن: حزبی شیوعی عێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: فڕەنسا

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
رۆژەڤ
کەریمی حیسامی
عەبدولکەریمی حیسامی، ناسراو بە کەریمی حیسامی هەروەک بۆ خۆی لەبەرگی یەکی بیرەوەریەکانی دا دەڵێ: بابم بەپێی رەسمی پێشینیان رۆژی لەدایک بوونمی لەپشتی قورئانیکی دا نووسیبوو کەبەپێی ئەو نووسراوە من رێکەوتی 09-01-1926ی زایینی لەگوندی بەیرەمی سەر بەشاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی جووتیاری هۆگری ئایین چاوم بەدنیا هەڵێناوە. بەمنداڵی لەلای میرزای ئاغای گوندی و چەند مەلایەکی ناوچەو هێندێکیش لەکن بابی، میرزا حامید کە گۆیا پیاوێکی خوێندەوار و بە سەللیقە و تێگەیشتوو بووە، دەرسی خوێندووە.
بە
کەریمی حیسامی
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران

ژیاننامە
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، وە دایکی ژیناش ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە، وە بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بە سەختی بریندار بووە و ب
ژینا ئەمینی
مینوو مەجیدی
ناو: مینوو
نازناو: مەجیدی
رۆژی شەهیدبوون: 21-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: شاری کرماشان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی شەهیدبوون: شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی شەهیدکراوە.
[1]
مینوو مەجیدی
حەنانە عەلی کیا
ناو: حەنانە
ناوی باوک: عەلی کیا
رۆژی شەهیدبوون: 23-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: شاری کرماشان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی شەهیدبوون: شاری نوشەهەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی شەهیدکراوە.[1]
حەنانە عەلی کیا
ناگەهان ئاکارسەل
ناو: ناگەهان
نازناو: ئاکارسەل
رۆژی کۆچی دوایی: 04-10-2022
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ناگەهان ئاکارسەل سەر لە بەیانی 04-10-2022، لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی میدیاکانی پەکەکە، ناگەهان ئاکارسەل خەڵکی شاری کۆنیای تورکیایە و بە ڕەچەڵەک کوردە، چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیی ژنۆلۆژی بووە. [1]
ناگەهان ئاکارسەل




Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.10
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.985 چرکە!