- بە بۆنەی خۆماڵیکردنی نەوتی ئێرانەوە لەلایەن موسەدەق، چەند خۆپیشاندانێکی مەزن لە ئێراندا ڕوویدا کە نێوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە، بۆ یەکەم جار هۆزانەوانی کورد هێمن لە بەردەمی جەماوەری مەهابادا هەڵبەستێکی نیشتمانیی خوێندەوە و نێوی شەقامی شا لە مەهاباد، گۆڕدرا بە شەقامی 16ی ئۆگەست. هەڵبەستەکەش، دەبڕۆ ئەی شاهی خاین بەغدا نیوەی ڕێگەت بێ...، بوو.