16-08-1946
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد لە باشووری کوردستاندا، کە مستەفا بارزانی، کرایە سەرۆکی بەبێ ئەوەی لە کۆنگرەی دامەزراندندا ئامادەبێت. لە کۆنگرەکەدا 23 ئەندامی نوێنەرانی پارتی رزگاری کورد و پارتی شۆڕشی هەڵوەشاوە ئامادەبوون و هەروەها ئیبراهیم ئەحمەدیش وەک چاودێرێک و نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێران حدکا لە سلێمانی ئامادەبوو، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی سدیق ئەتروشی و نوری شاوەیس و شەهید عەلی حەمدی، کۆنگرەکە لە ماڵی سەعید فەهیم سازدرا. ئەمانە بوونە ئەندامانی کۆمیتەی نێوەندی شێخ لەتیف شێخ مەحمود - یاریدەدەری یەکەمی سەرۆک بارزانی، کاکە زیاد - یاریدەدەری دووەم، هەمزە عەبدوڵڵا، میر حاجی ئەحمەد، دوکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم، ئەندازیار عەلی عەبدوڵڵا، ساڵح یوسفی، عەبدولکەریم تۆفیق، رەشید عەبدول قادر، رەشید باجەلان، مەلا حەکیم خانەقینی، عەونی یوسف، تەها محێدین مەعروف، مستەفا خۆشناو، عەبدولسەمەد محەمەد - جێگری ئەندام.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان