- بانگهێشتنی ڕووس بۆ پێشەوا قازی محەمەد، تاوەکو بچێتە تەورێز و کێشەی نێوان کورد و ئازەری چارەسەر بکەن.
- بەهۆی ڕێکەوتننامەیەکی نێوان ڕژێمی ئێران و یەکێتی سۆڤیەتەوە، ئیمتیازی دەرهێنانی نەوتی باکووری ئێران درایە یەکێتیی سۆڤیەت.
- چوونی 60 لاوی کورد بۆ شاری باکۆی شۆڕەوی، بۆ خوێندن لە فێرگەیەکی سووپاییدا، ئەوانە بەشی زۆریان گەڕانەوە و هەندێکیشیان مانەوە.