- تا 28-10 بەستنی کۆنگرەی یەکەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان - حدکا لە شاری مەهاباد، کە پێشەوا قازی محەمەد بووە سەرۆکی حیزب و ئەمانەش بوونە ئەندامانی کۆمیتەی نێوەندی: حاجی بابا شێخ، مەنافی کەریمی، سەید محەمەدی ئەیوبیان، عەبدولڕەحمانی ئیلخانی زادە، ئەحمەدی ئیلاهی، خەلیلی خەسرەوی، کەریمی ئەحمەدیان، حاجی مستەفای داری، حەمەد ئەمینی موعینی، محەمەدی وەلی زادە، محەمەد ڕەسوڵی دڵشاد - سکرتێری کۆمیتەی نێوەند، محەمەد ئەمینی شەرەفی و عەبدولڕەحمانی زەبیحی. هەروەها لە کۆنگرەکەدا چەندین بڕیاریاندا، کە گرنگترینیان مافی چارەی خۆنووسین بوو بۆ گەلی کورد لە خۆرهەڵاتدا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,657 جار هاتیە دیتن