$دەرەوەی کوردستان$
- بەستنی پەیمانی #سەعد ئاباد# لە نێوان ئێڕاق و تورکیا و ئێران و ئەفغانستاندا، کە ئامانجی لێدانی دروستکردنی هەر دەوڵەتێکی کوردی بوو. بڕگەی هەفتەمی ئەو ڕێکەوتنە دەڵێت: هەرکام لەو لایەنە بەرزانە کە ئەم پەیمانەیان ئیمزا کردووە، دەستەبەر دەبێت کە بەش بە حاڵی خۆی هەوڵ بدات بۆ بەرگری لە ڕاپەرین، یان تێکۆشانی دەستە و کۆمەڵە چەکدارەکان، یا ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانە کە دەیانەوێت ئەم دامودەزگایەی ئێستا تێک بدەن، کە ئەرکی پاراستنی نەزم و ئاسایشی هەموو بەشێکی سنووری لایەکەی دیکەی لە ئەستۆ گرتووە. عنایەتوڵا سەمیعی، وەزیری دەرەوەی ئێران، تەوفیق ڕوشدی ئاراس، وەزیری دەرەوەی تورکیا، فەیز محەمەدخان، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان و ناجی ئەسیل، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبوون.
- بەستنی پەیمانی هاوڕێیەتی لە نێوان ئێڕاق و ئێراندا، بۆ لێدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد.[1][2][3][4][5][6]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 11,016 car bînrawe