1929
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لەم ساڵەدا: نێوچە رزگارکراوەکانی ئاگری، لە نێوچە بەرزایییەکانی ئاڕاڕاتەوە تا باکووری وان و بەدلیس پەرەی سەند.
- تورکیا و فەڕەنسا، لە ئەنکەرە پەیمانێکیان مۆرکرد، کە بەهۆی ئەو پەیمانەوە بەشێکی لە نێوچە کوردییەکان درایە سوریا.
- زیک نێوێکی ئەڵمانی، باسێکی بە بۆنەی بزووتنەوەی کورد لە باکووری کوردستان بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە و داخوازییەکانی کوردی خستە روو.
- چوونی د. مستەفا شەوقی قازی لەتیف بۆ مەهاباد، تاوەکو لکێکی خۆییبوون لە مەهاباد دامەزرێنێت و پاش 3 ساڵ پۆلیسی ئێرانی دەری دەکات.
- هەندێک لە نوێنەرانی کورد لە بەغداد داوای دروستکردنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیداریان لە باشووری.ک دا کرد.
- پووچەڵکردنەوەی مافی ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی سووردا، لەلایەن ستالینەوە.
- دەرچوونی پەڕتووکی رێزمانی زمانی کوردی لەلایەن تۆفیق وەهبییەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژەیی.
- لەدایکبوونی شامیل عەسکەرۆڤ، لە گوندی کەولەژاری ناوچەی لاچینی کوردستانی سوور.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان کامەران موکری لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر کەمال جەلال غەریب.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ئەمین فەیزی.
- کردنەوەی لکی ئافرەتانی کۆمەڵەی زانستی لە سلێمانی لەلایەن حەپسەخانی نەقیبەوە.
- لەدایکبوونی کاکە حەمەی مامە رەزا لە گوندی کلکەسماق، نێوبراو یەکێک بوو لە رابەرەکانی بزووتنەوەی هەقە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان