- نێوەڕاستی ئەم مانگە: چوونی وەفدێکی تورک بۆ لای ئیحسان نوری، بۆ گفتوگۆ لە ناوچەی بایەزید، لە شوێنێک کە پێی دەگووترێت شێخلی کەپروو، وەفدی تورک بریتی بوون لە نوێنەرێکی ئەنکەرە و فەرمانداری قەرە کلێسا و قایمقامی بایەزید، تورک داوای لە ئیحسان نوری و هاوڕێیانی کرد، کە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان بدەن بەدەستەوە و ئیحسان نوریش دەتوانێت لە ئەوروپا دابنیشێت، بەڵام کورد، ئەو مەرجانەی دایە دواوە و کۆتایی بە گفتوگۆکە هێنرا.