- ئەمڕۆ و 09-08، شۆڕشگێڕەکانی کورد لە دەربەندی مزورگە بە سەرۆکایەتیی حاجی ڕەشید بەگ، هێرشێکی ئینگلیزەکانیان تێک شکاند. هەروەها لە نێوەڕاستی ئەم مانگەشدا دۆسکییەکان بە سەرۆکایەتیی تایەر ئاغا و بە یارمەتیی سادق برۆ و سڵێمان قەتێی سەرۆکی هۆزەکانی گەلی و سندی، هێرشێکیان کردە سەر هێزەکانی ئینگلیز لە دەربەندی سوارە توکە و زیانی زۆریان پێگەیاندن.