- دەرکردنی ئینگلیزەکان لە شاری سلێمانی لەلایەن شۆڕشگێڕەکانی شێخ مەحمودەوە، کە ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازیشیان لێ بە دیل گرتن.
- کۆبوونەوەی شەریف پاشای خەندان لەگەڵ باڵوێزی بریتانیا لە پاریس و لەسەر کێشەی کورد، وتووێژێکیان سازدا.
- هێرشی سمکۆ و لایەنگرانی بۆسەر شاری ورمێ و گەمارۆدانی، کە ماوەی 25 ڕۆژی خایاند و نەیانتوانی شارەکە بگرن.