00-01-1919
📅 Tarih ve olay
- سەرەتای ئەم مانگە: وەفدێکی کوردی بە سەرۆکایەتیی عەبدولقادری شەمزینی چوون بۆ ئەستەمبوڵ بۆ دیدەنیی ئەدمیراڵ کارلۆرب، نوێنەری بەریتانیا لە ئەستەمبوڵ، تاوەکو دەربارەی چارەنووسی کورد گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن. ئەم وەفدە، یاداشتێکیان پێبوو، کە رۆژی 02-01، لەلایەن سەرۆکی کۆمیتەی کوردستان، عەبدولقادر شەمزینی و سکرتێری کۆمیتە، خەلیل بەدرخان و سید عەبدوڵڵا شەمزینی، مستەفا پاشا، عەبدولعەزیز بابان، مەلا سەید بەدیعلزەمان و مەلا عەلی رەزاوە ئیمزا کرابوو.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji