1914
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لەدایکبوونی ئیبراهیم ئەحمەد، لە شاری سلێمانی.
- سەرەتای ئەم ساڵ: سیخورەکانی ئەڵمانیا رژانە نێو ورمێ و نێوچەکانی تری خۆرهەڵاتی.ک.
- بەهاری ئەم ساڵ: روودانی راپەڕینێک لە ناوچەی بەدلیس.
- هاوینی ئەم ساڵ: دەسپێکردنی شەڕی پارتیزانی لە دژی تورک لە نێوچەکانی ئەنادۆڵدا.
- گۆڕینی نێوی گۆڤاری رۆژی کورد بە هەتاوی کورد.
- نێوەڕاستی ئەم ساڵ: ئەڵمانەکان و تورکەکان، تا رادەیەکی زۆر توانییان لە خۆرهەڵاتی.ک سەرکەوتن بە دەست بهێنن و هەڵوێستی رووسی تێدا لاواز بکەن.
- ڤیلهێلم باخمان، وتارێکی سەربازیی لەسەر رێگەکانی نێوان موسڵ و وان بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- دەستپێکردنی جەنگی جیهانیی یەکەم.
- عادیلە خانمی ژنی وەسمان پاشای جاف فەرمانڕەوایی هەلەبجە دەکات.؟
- گەشتی جی. ئی. هابەرد، بۆ کوردستان.
- عەبدولسەلام بارزانی و سمکۆ، چوون بۆ تەفلیس.
- پەیوەندیکردنی سەرانی راپەڕینەکەی بەدلیس: مەلا سەلیم ئەفەندی و هاوڕێیانی لەگەڵ کاربەدەستانی رووسیدا.
- داگیرکردنی نێوچەکانی وانی باکووری .ک لەلایەن هێزەکانی رووسەوە.
- بەشداریکردنی کوردێکی زۆر بەنێوی جیهادەوە لە سووپای عوسمانیدا و لە دژی رووسەکان، کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری کورد.
- لەدایکبوونی کاکە زیاد لە کۆیە.
- سمکۆ، عەبدولڕەزاق بەدرخان و سەید تەها شەمزینی، رێکەوتنێکیان لەگەڵ رووسەکاندا بەست، تاوەکو بەیارمەتیی ئەوان شۆڕش بکەن، بەڵام بەهۆی شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە هیچیان بۆ نەکرا.
- لەم ساڵەدا، نێوی سمکۆ بە شێوەیەکی فراوان لە نێو دەزگاکانی دیپلۆماسیی رووس، بریتانیا، تورکیا و ئێراندا هاتووە و باڵوێزخانەکانی هەموویان لە وەزارەتی دەرەوەیاندا فایلێکی تایبەتیی گەورەیان بۆ تەرخان کردووە.
- د.ا، گۆڤاری کوردستانی لە چاری خوی داخست.
- نرخی نانێک لە سلێمانی تا سەرەتای جەنگی جیهانی دوو پوول بووە و پاشان بووەتە ئانەیەک، واتە 4 فلس.
- مەقسوود بەگ، پاشان عەلی رەزا بەگ بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- عوسمانییەکان لەم ساڵەدا، ژمارەی کوردی تورکیایان بە 2.527.840 کەس داناوە.
- لەم ساڵەدا، ژمارەی خوێندکارانی نێوەندیی سلێمانی، 163 کەس بووە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان