- بەهاری ئەم ساڵ: گەڕانی نوێنەرانی عەبدولڕەزاق بەدرخان و شێخ تەها شەمزینی بە نێوچەکانی کوردستاندا و هاندانی خەڵکی بۆ ڕاپەرین، هەروەها ئەرمەنەکانیشیان لەوە دڵنیا کرد کە ڕاپەرینی داهاتووی کورد زیان بەوان ناگەیەنێت.
- هاوینی ئەم ساڵ: تورکەکان نوێنەری خۆیان ناجی بەگ، ناردە کوردستان و دەستیان کردە ئامۆژگاریی سەرۆک کوردەکان تاوەکو لە دژی تورک ڕانەپەڕن، بۆ ئەوەی دەوڵەتە بێگانەکان دەست نەخەنە نێو کاروباری تورکیاوە.
- کۆتایی ئەم ساڵ: شێخ مەحمود بەرزنجی، نوێنەری خۆی سەید محەمەد ناردە موسڵ بۆ لای کۆرسانۆڤی کونسوڵی ڕووس، تاوەکو یارمەتیی شێخ بدەن لە ڕاپەڕینێکدا لە دژی تورکیا و سەید محەمەد ئەوەی بە کونسوڵی ڕووسیا گووت کە دەتوانن نزیکەی 50 هەزار چەکدار کۆبکەنەوە.
- ڕاپەرینی بارزانییەکان بە سەرۆکایەتیی شێخ عەبدولسەم بارزانی، کە ناچار شێخ ڕایکرد بۆ ئێران و بەهۆی کەسێکی هۆزی شوکاکەوە تورکەکان دیلی دەکەن.
- نیوەی دووەمی ئەم ساڵ تا سەرەتای مانگەکانی ساڵی داهاتوو: ڕوودانی ڕاپەڕینێک لە دژی تورک، بەهۆی ئەو باجە زۆرانەی کە خرابوونە سەر خەڵکی کورد.
- دەرچوونی گۆڤاری ڕۆژی کورد.
- بڵاوکردنەوەی هەردوو پەڕتووکی جلیوە و مەسحەفا ڕەشی یەزیدییەکان لە نەمسا.
- تا ساڵی 1938: دانرانی ئەنسیکلۆپیدیای ئیسلام، لەلایەن کۆمەڵێک زانا و خۆرهەڵاتناسەوە بە سەرپەرشتیی کرامۆز و جێب و بێرنارد لویس و لیژنەیەکی خۆرهەڵاتناسی، ئەم ئەنسیکلۆپیدیایە 4 بەرگ و پاشکۆیەکی هونەرییە کە گەلێک زانیاریی بەکەڵکی لەسەر کوردستان و کورد و کوردەواری تێدایە.
- ڤالتەر باخمان، نامیلکەیەکی لەسەر مزگەوت و کڵێسەکانی کوردستان و ئەرمەنستان بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- گراف ڤێستاپ، وتارێکی سەربازیی لەسەر ڕێگەکانی کوردستان و ئەرمەنستان بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- ئێڤاڵد بانز، نامیلکەیەکی لەسەر باری جوگرافیای کوردستان و ستراتیژی سوپایی و خووڕەوشتی هۆزە کوردەکان بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- پڕۆفیسۆری نەمسایی لە ڤێننا ماکسیمیلیان بیتنەر، هەردوو پەڕتووکە پیرۆزەکەی یەزیدییەکانی بە کوردی و عارەبی و وەرگێڕانی ئەڵمانییەوە بڵاوکردەوە، کە لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیی یەکجار قوڵی لەسەر نووسیوون.
- ڕوودانی کودەتایەکی سەربازی لە تورکیا بە سەرکردایەتیی جەمال پاشا و ئەنوەر پاشا و تەڵعەت پاشا و ....
- لە سەرەتای ئەم ساڵدا، عەبدولڕەزاق بەدرخان کۆمەڵەیەکی کوردیی لە شاری خوی بە نێوی وانەوە دروست کرد، ئەم کۆمەڵەیە ڕۆژنامەیەکیشی هەر بە نێوی وانەوە دەردەکرد، هەندێکی تر دەڵێن کە ئەو کۆمەڵەیە نێوی جهانزانی بووە.
- پەیوەندیکردنی شێخ مەحمودی بەرزنجی، بە کوڕانی بەدرخان پاشا و حوسەین پاشاوە، بۆ ڕزگاربوون لە ژێردەستی عوسمانییەکان.
- ئەم ساڵ و ساڵی داهاتوو: گەشتی جی.ئێچ. دی. ڕایدەر، بۆ کوردستان.
- لەدایکبوونی خاڵە ڕەجەب.
- لەدایکبوونی ڕەشەی موختار.
- لیژنەیەکی تێکەڵ لە ئینگلیز، ڕووس، تورک و ئێران، دەستیانکرد بە دەسنیشانکردنی سنووری نێوان تورک و ئێران.
- لەم ساڵەدا چیرکۆڤ، بەم شێوەیە بیری خۆی بەرامبەر کورد دەردەبڕێت، ئەوەی هەتا ئێستێ بەسەر کوردا هاتووە بریتی بووە لە ماڵ کاولبوون و وێرانی بەدەست تورکەکانەوە، کە زۆرجار هەروەکو نیشانە کوردیان دەدایە بەر گوللەی تۆپ و لەولاشەوە کاربەدەستە چاوچنۆکەکانی ئێران هەتا ئێستێ هەر خەریکی ڕووتاندنەوەی کوردن.
- هێرشی عوسمانییەکان بۆسەر ناوچەی بارزان، کە شێخ عەبدولسەلامی بارزانی ناچاربوو بچێتە نێوچەکانی خۆرهەڵاتی.ک.
- داخرانی قوتابخانەی ڕوشدییەی سەربازی لە سلێمانی و پاشان کرایە نەخۆشخانە.
- کوژرانی دەستەی عەجەم ئۆغلی لە سلێمانی.
- لە پێش جەنگی جیهانیی یەکەمدا، ژمارەی دانیشتوانی ئەرزەڕۆم، وان، بەدلیس و خەرپوت 2.642.000 کەس بووە، لەمانە 1.828.000یان موسڵمان یان کورد بوون.
- لەم ساڵەدا، سلێمانی 29 مزگەوت، 3 تەکیە، 21 خانەقا، 3.205 ماڵ، 760 دوکان، 31 چایخانە، 11 گەرماو، 24 ئاشی ئاو، 18 باخ، 20 خان، 6 بازار کە 399 دوکانی گرتۆتەوە، تێدا بووە.
- لەدایکبوونی مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی لە شاری کەرکووک.