- ئیبراهیم پاشا فەرمانی بە سوارە حەمیدییەکانی خۆیدا کە نێوچەکانی دەوروبەری دیاربەکر تاڵان بکەن، تورکەکان هیچ بەرگرییەکیان لەم تاڵانییە نەکرد و بەڵکو سوپاسی ئیبراهیم پاشایان کرد.
- هۆزە تورکمانە سونییەکان هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر کوردەکانی خۆراسان و ماڵوێرانکارییەکی زۆریان لە ناوچەکەدا دروستکرد، سەدان کچی کوردیان ڕفاند.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان فایەق عەبدوڵڵا کاکە حەمە بێکەس لە گوندی سیتەکی سلێمانی.
- کوژرانی جەعفەر ئاغای شوکاک، لەلایەن د.ا.
- هەڵگیرسانی شۆڕشی مەشروتە لە ئێراندا، کە کوردەکان بەشدارییەکی کاریگەریان تێداکرد.
- ڕوودانی شۆرشی ڕووسیا، کە کارێکی زۆری لە بزووتنەوەی پێشکەوتنخواز و ڕۆشنبیریی کوردی کرد.
- باگداساریانی ئەرمەنی، بەبۆنەی 25ەمین ساڵڕۆژی ڕاپەرینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهرییەوە، وتارێکی لەسەر ئەو شۆڕشە بڵاوکردەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا باقری شێخولئیسلامی سنەیی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان خاتوو میهرەبان کچی مەلا حەسەنی بەرواری.
- تا 1910، کۆچی دوایی هۆزانەوان میرزا سەلیمی سابڵاخی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان میر محەمەد ساڵح نیعمەتوڵڵاهی.