1898
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- زانای بەنێوبانگی ئەڵمانی پرۆفیسۆر تیۆدۆر نوێلدەکە 1836 - 1930، باسێکی زۆر گرنگی لە بارەی پەیوەندیی وشەی کاردۆ بە کوردەوە لە بەرلین بڵاوکردەوە.
- والیی وان، راپۆرتێکی بۆ ئەستەمبوڵ نارد و باسی ئەوەی تێدا کرد کە کوردەکان باج نادەن و سەر بۆ دەوڵەت دانانەوێنن.
- ئەفسەرێکی ئەڵمانی کە سنجەقێکی عوسمانی بووە، باسێکی جوگرافیایی و مێژوویی لە باری سەرنجی سوپایییەوە بڵاوکردەوە، کە نەخشەیەکی لەگەڵە کە بارودۆخی شاری سلێمانی بەتایبەتی لە سەردەمی ئاشووری و بابلییەکاندا دەخاتە روو.
- لەدایکبوونی ئەدیب و سیاسەتمەداری کورد مامۆستا رەفیق حیلمی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا ئەسعەدی مەحوی.
- مار یۆنان بە نوێنەرایەتیی نەستوورییەکان چوو بۆ پترس بورگ، لە ئەنجامدا رووسەکان پاش دوو ساڵ، دەستەیەکی گەورەی ئەرسۆدەکسییان ناردە ورمێ بۆ چالاکی لە نێویاندا.
- لەدایکبوونی مێژوونووس و رامیار رەفیق حیلمی لە کەرکوک.
- ئەلیاس سامی بەگ بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان