- لەدایکبوونی کوردناسی بەنێوبانگی ڕووس باسیل نیکێتین.
- عوسمانییەکان دەستیان کرد بە نزیک کردنەوەی ئاغا و شێخ و مەلاکانی کورد لە خۆیان، بۆ دروستکردنی سوارەی حەمیدیە، کە بە تورکی پێی دەگووترا: حمیدیە سواری ئالایلری.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ مستەفا بابە ڕەسوڵی بەرزنجی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا محەمەد ساڵحی فەخرولعولەمای سنەیی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان عەبدوڵڵا فاتەکەی شێخانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ حوسەینی کانی مشکانی.
- لەدایکبوونی محەمەد موهری.
- لەدایکبوونی میرزا ئەبولقاسم لاهوتی کرماشانی لە کرماشان.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ وەستا یەحیای ناڵبەند.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان شێخ حەمە ئەمینی شێخ عەبدوڵڵا لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر و مێژوونووس ساڵح قەفتان لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ مەلا کەریم ئەحمەد.
- لەدایکبوونی ئوسو ئاغای عەبدوڵڵا ئاغا.
- لەدایکبوونی موزیکژەن کابەشیر بزهۆیی.
- لە دوای ئەم ساڵەوە، بۆیەکەمجار چا لەلایەن مەلا غەفور نێوێکەوە لە ئێرانەوە هێنرایە شاری سلێمانی، ئیتر نێوبراو نێونرا مەلای چایی و خەڵکی پێش ئەم ڕووداوە تەنێ قاوەیان دەخواردەوە.