- تا 1878: هەڵگیرسانی جەنگی ڕووس و تورک، کوردەکان پاڵپشتی تورکیان گرت و ژمارەیەکی زۆر کوردی تێدا کوژرا.
- شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی، لە دژی ڕووس چووە جەنگەوە.
- ڕووسەکان تیپێکیان لە کوردەکان پێکهێنا، کە 1300 کەس دەبوون.
- بڵاوبوونەوەی برسێتییەکی کوشندە لە کوردستانی بندەستی ئێراندا.
- هەمەوەندییەکانی نێوان کەرکوک و سلێمانی ڕۆڵێکی ترسناکیان بینی لە جەنگی ڕووس و تورکدا، کە نێویان باش بوزاق بوو و یارمەتی تورکیان دەدا.
- خاتوو قەڕە فاتمە سەرۆکێکی کورد بوو و لە جەنگی ڕووس و تورکدا، هێزێکی 500 جەنگاوەریی سەرکردایەتی دەکرد.
- لەدایکبوونی هیجری دەدەی کاکەیی لە کەرکوک.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان میرزا حەسەنی سەیفولقوزاتی میرزا قاسمی سابڵاخی.
- چوونی ڕامسان، کە کارمەندێکی ئینگلیز بوو، بۆ ناوچەی هەکاری، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری.
- سابیت پاشا بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.