- یان 1887 یان 1889؟، لەدایکبوونی سەرداری کورد ئیسمایل خانی سمکۆ، لە خۆرهەڵاتی کوردستان.
- لە دوای ئەم ساڵەوە: هۆزە کوردەکانی ناوچەی قارس، هەموو ساڵێک 720 هەزار پێسەیان وەکو باج دەدایە دەوڵەتی تورک.
- ڕاپەڕینی ئەرمەنەکانی زەیتونی و هۆزە کوردەکانی ئەلبێستان و ئاچنی و چەند ناوچەیەکی تر لە دژی تورکەکان.
- چاپکردنی دووەم بەرگی شەرەفنامە، بەزمانی فەڕەنسی لەلایەن شارمواوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەحاک - مەحمود ئەحمەد بە داودە نێوبانگی دەرکردووە، بەڵام خۆی زەنگنەیە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی کورد تایەر بەگی جاف لە هەڵەبجە.
- لە داکیبوونی هۆزانەوان ساڵح ئەفەندیی ئاهی لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا عەبدوڵڵای زێوەر لە سلێمانی.