- بڵاوبوونەوەی پەڕتووکێک بەنێوی کۆمەڵە سەرنج و هەواڵێک دەربارەی کورد، لەلایەن ئەلیکساندەر ژاباوە.
- ا. ژابا، کۆمەڵێک دەسنووسی بەنرخی کوردیی لە ژێر نێوی جامعیی ڕساڵیان و حکایتان بزمانی کرمانجی، لە پیترسبورگ بڵاوکردەوە.
- ئەم ساڵ و ساڵی 1862، بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی بە فارسی لەلایەن ڤ. ڤ. ڤیلیامینۆڤ - زێڕنۆڤەوە، لە ڕووسیا.
- لەم ساڵەدا، هۆزی ملانی کورد، سەرانەی بە هۆزی شەممەری عارەب دەدا.
- گەشتی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بۆ ئەستەمبوڵ.
- کۆچی دوایی ڕەزا قولیخانی والی سنە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا ئەحمەدی قەسرەت لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان ئەمین فەیزی لە سلێمانی.