- بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسی هێرشی ڕووس، پشێوی کەوتە کوردستانەوە.
- دەرکردنی فەرمانی خەتی هەمایۆن لەلایەن تورکەکانەوە، ئەم فەرمانە بە نێوی چاکسازییەوە دەرکرا، بەڵام ئەنجامەکانی نەهێنایە دی و دەوڵەتی عوسمانیی هێندەی تر خستە ژێر دەستەڵاتی بێگانە و سەرمایەدارییەوە و ناڕەزایییەکی زۆر لە دانیشتووان بەرزبووەوە.
- ڕاپەرینی کوردەکانی باشووری وان و کوردە ئێزیدییەکان.
- یان ساڵی پێشوو، کۆچی دوایی هۆزانڤانی کورد، مەلا خدری نالی؟.
- پ. لێرخ، لێکۆڵینەوەیەکی بە زمانی ڕووسی لە بارەی کوردەکانی خۆرهەڵاتەوە لە پیترسبورگ بڵاوکردەوە.
- پ. لێرخ، لیکۆلینەوەیەکی لە سێ بەرگدا، بە نێوی کوردی ئێران و خاڵدێکانی باشووری باو و باپیرانیانەوە، بە زمانی ڕووسی لە پیتەر بورگ بڵاوکردەوە، کە بەرگی دووەمی ساڵی داهاتوودا و سێیەمیشی لە ساڵی 1858دا بڵاوکرایەوە.
- گەشتی ا. کلیمان، بۆ کوردستان.
- لەدایکبوونی شەریف پاشای خەندان.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا حەمدوون زەکی لە گەڕەکی سەرکارێزی سلێمانی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表