- کۆچی دوایی سڵێمان پاشای بابانی میری بابان لە سلێمانی.
- لە لایەن ا. ڕۆبێراوە، وتارێک لەسەر کوردستان لە ئەرشیفی زورودا بڵاوکرایەوە.
- هێرشی عوسمانییەکان بۆسەر میرنشینی سۆران، بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا.
- ڕووخانی میرنشینی سۆران لەلایەن تورکەکانەوە.
- فارسەکان، نزیکەی دە هەزار سەربازیان لە ئازەرییەکان کۆکردەوە، تاوەکو هێرش بکەنە سەر ڕەواندز لە دژی پاشا کۆرە.
- لە لایەن ن. ی. ئوشاکۆڤەوە، وتارێک بەنێوی بەشداریی کورد لە شەڕدا، لە پەڕتووکی مێژووی ئەو شەڕانەی لە ساڵانی پێشوودا کە لە تورکیا ڕوویداوە، بە زمانی ڕووسی بڵاوکرایەوە.
- دوو ئامریکی بە نێوی ڕایت و برید، لەلایەن میر بەدرخانەوە بانگهێشتن کران، ئەم دووانە لە ماوەی بیست ڕۆژدا تەواوی کوردستان لە ورمێوە تا دیاربەکر و جزیرە گەڕان و تووشی هیچ مەترسییەک و نائاسایشییەک نەبوون.
- گەشتی جی. شێڵ، بۆ کوردستان.
- گەشتی ئێچ. سی. ڕاوڵنسن، بۆ کوردستان.
- چاپکردنی گەشتەکەی ڕیچ بۆ کوردستان لەلایەن ڕیچ خانمەوە، لە ژێر نێوی بەسەرهاتی نشینگەیی لە کوردستان و لە شوێنەواری نەینەوای کۆن، لەگەڵ پوختەی گەشتێک بە ڕێرەوی دیجلەدا بۆ بەغدا و ڕاپۆرتێکیش دەربارەی شیراز و بەرسەپۆلس بە زمانی ئینگلیزی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و زانای ئایینی شێخ ڕەزای تاڵەبانی.؟
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی دڵداریی کورد، وەفایی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان ئەختەر، نێوی ئەمین ئاغا حاجی بەکراغای کۆیییە.