- بەستنی پەیمانی تورکمەنچای، کە بە هۆیەوە بەشێک لە کوردەکانی ئیرەوان و قارس و ئەردەهان بەر ڕووسیا کەوتن.
- ڕووسەکان، هێزێکیان لە هۆزە کوردەکان دروست کرد لە دژی عوسمانییەکان.
- گەشتی ا.ن. گرووز، بۆ کوردستان.
- بەستنی پەیمانی تورکمانچای لە نێوان ئێران و ڕووسیادا.
- دوو ئەفسەری ئینگلیز، لەلایەن کۆمپانیای وێست ئندیاوە نێردران بۆ سلێمانی، تاوەکو سوارە کوردەکان فێری مەشقکردن بکەن.
- مەحمود پاشا دیسانەوە بووە میری بابان و پاشانیش سڵێمان پاشا دیسانەوە بووە میر.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان خەسرەوخانی ناکام، نێوبراو میری ئەردەڵان بوو و مێردی مەستوورە خانمیش بوو.