- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکەی بێرگ، کە باسی کورد و کوردستانی کردووە لە ئەڵمانیا.
- ئەوڕەحمان پاشای بابان، بە فەرمانی والیی بەغداد، کرایە حاکمی هەریر و کۆیە و ئامۆزایەکی دەسەڵاتی بابانی پێ بەخشرا.
- کۆچی دوایی خوسرەوخانی گەورەی میری ئەردەڵان.
- ڕوودانی شەڕێک لە نێوان مورادخانی میری ئامێدی و قوبادبەگی برایدا کە فەرمانڕەوای زاخۆ بوو، والی موسڵ نێوبژیی کردن.
- لەدایکبوونی میر و هۆزانەوان خەسرەوخانی ناکام، کە کوڕی ئەمانوڵڵاخانی ئەردەڵانە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,342