- کۆتایی ئەم مانگە: کۆبوونەوەی چەند هاوبیرێکی نەتەوەیی لە وڵاتی سوید بۆ دامەزراندنی پارتێکی نەتەوەیی، کۆبوونەوەکە چواردە کەس بەشداریی تێدا کرد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو. ئەمانە ناوی بەشداربووانن: ڕەوانشاد: ڕەهبەر جەلال مامەش، پێ ڕەش بارزانی، بورهانی مام تۆفیق، ....
- میرزا محەمەد چیمەن لە باکووری.ک، لە داخی زوڵم و زۆری تورکەکان و مامەڵەی ناشرینیان دەگەڵ زیندانییەکاندا، خۆیی سووتاند.
- کۆتایی ئەم مانگە: چەکدارەکانی پارتی هێرشیانکردە سەر کامپی نەینەوا، ئەو کامپە ئاوارەکانی باکووری.ک تێدا نیشتەجێیە و بووە هۆی کووژران و بریندارکردنی چەند کەسێک.
- بەستنی کۆنگرەی 11می حدکا، کە تێیدا عەبدوڵڵا حەسەن زادە کرایەوە سکرتێر.
- ئیتالیا، ئەوەی ڕاگەیاند کە داوا لە یەکێتی ئەوروپا و ن.ی دەکات کە چارەیەک بۆ کورد بدۆزرێتەوە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 13,380 ganger