موڕاد کارایلان
- دەرچوونی پەڕتووکی رۆژانی ئاوارەییم لە سویسرا، کە بریتییە لە بیرەوەرییەکانی مامۆستا جەمال نەبەز. ئەم پەڕتووکە سەدوسی لاپەڕەیە و لە سلێمانی لە لایەن بنکەی ئەدەبی و رووناکبیرییی گەلاوێژەوە دەرچووە.
- کۆچی دوایی هونەرمەندی مەزن محەمەدی ماملێ لە شاری مەهاباد.
- لەم ساڵەدا: د.ع 400 خێزانی کوردی لە کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە بۆ هەرێمی باشووری کوردستان دەرکردووە.
- ئەندامی سەرکردایەتیی پکک موڕاد کارایلان لە هۆڵندا داوای مافی پەنابەریی کرد، بەڵام هۆڵندا ئەو مافەی پێنەدا.
- دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی کەناڵی کورد لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە لە سنە، ئەم تەلەڤزیۆنە رۆژانە 5 کاژێر بەرنامەی کوردی و فارسی بڵاودەکاتەوە.
- د. کەمال خۆشناو بووە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان