حەمە ئەمین گوڵچین
لە ساڵی 1939 لە دایک بووە. بەهۆی ئەوەی کە برا گەورەکەی (عەول گوڵچین) لەگەڵ خوولە پیزەدا دەبێت، لە سەرەتای پەنجاکاندا لەگەڵ دایکی و خوشکێکی بۆ ماوە سێ ساڵ دووردەخرێنەوە بۆ شاری هەڵەبجە، دوای ئەوەی عەول گوڵچین و خوولە پیزە لە شاخی کەتوو لەلایەن رژێمی عێراقەوە دەکوژرێن، ئەوانیش ئازاد دەکرێن و دەگڕێنەوە بۆ ناو خزموکەسووکارەکەیان و لە گوندی بناویلەی گۆیژە نیشتەجێ دەبن. لە تەمەنی لاوێتییەوە دەبێتە پیشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و لە دەیان چالاکی گەورەدا بەشداری دەکات و وەکو سەرلکێک سەرکردایەتی زۆر شەڕ دەکات لە ناوچەی شارباژێڕ و ناو شاری سلێمانیدا، هەربۆیە لە ناوچەکەدا کەسێکی ناسراوە. لە ساڵی 1974 کاتێک هێزی خەبات دەچن بە هانای پێشمەرگەکانی کوردستان لە چیای کۆرەس، لە 16 ئابی 1974 دا، شەهید دەبێت، هەر ئەوکاتە لەلایەن ئیدریس بارزانییەوە وەکو شەهدیێکی گەورەی کورد رێزی لێ دەنرێت و پاشان تەرمەکەی دەبەنەوە بۆ گوندی نۆرک لە بناری سوورکێو و هەر لەوێیش بەخاک دەسپێردێت. شەهد حەمە ئەمین گوڵچین لە دوای خۆی چوار کوڕ و کچێک بەجێدەهێڵیت.
⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!