ناو: ئارام
ناوی باوک: جەمال
ناوی دایک: درەخشان
رۆژی لەدایکبوون:
31-01-196831-01-1968
شوێنی لە دایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
ژیاننامە
ئارام جەمال لە دایکبووی 31-01-1968، دەرچووی بە کالۆریۆسە لە کارگێڕی و ئابووری، زیاتر لە 23 ساڵە بە بەردەوامی لە بواری ڕێکخراوەییدا چالاکوانە و شارەزای بواری هەڵبژاردنە و دیزاینەری سیستەمەکانی هەڵبژاردنە، وە ڕاهێنەرە لە بواری ڕاهێنان بە ڕاهێنەران (تی ئۆ تی) دا و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و پرسی دیموکراسی و جێندەرە، هەروەها لە ساڵی 2006 ئەندامی دامەزرێنەری فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بووە، و لە ساڵی 2007 ئەندامی دامەزرێنەری بزوتنەوەی هەتاکەی بووە، هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی لە سەر وەختی خۆپیشاندانەکانی
17-02-201117-02-2011 بووە. وە لە دیارترین ئەو کتێبانەی نووسیویەتی (سیستەمەکانی هەڵبژاردن و شێوازی دابەشکردنی کورسی، پرسی لامەرکەزی و دیموکراسی لە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی پێویستە لە بارەی سیستەمەکانی هەڵبژاردنەوە بیزانین)، وە هەروەها لە دیارترین ئەو کتێبانەی وەرگێڕانی بۆ کردوون (سایکۆلۆژیای جەماوەر - گۆستاڤ لۆبۆن، مرۆڤ لە ڕوانگەی مارکسەوە - ئەریک فرۆم، بەشێک لە مێژووی ئەشکەنجەدان لە ئیسلام دا - هادی عەلەوی).
[1]