پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,661
وێنە 106,370
پەرتوک PDF 19,234
فایلێن پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
عاسی
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عاسی

عاسی
عاسی نازناوی شاعیری کورد (مەلا مستەفای کوری مەلا ڕەسولی کوری مەلا محەمەد ئەمین کوری مەلا عوسمان)ە لەسەردمی باب‌و باپیرانی بنەماڵەکەیان لە گوندی(خرابە)ـی سەر بە قەزای کۆیە کە ئێستا مەڵبەندی ناحیەی ئاشتییە دادەنیشتن، بەڵام لەبەر هەندێ هۆی تایبەتی جێگەی خۆیان بەجێهێشووە‌و چوون بۆ ئەوبەری زێی کۆیە‌و لە دێی(تەلان)ـی نزیک(دوکان) جێگیربوون.
مەلا عاسی لەو گوندەدا لە ساڵی 1310ی کۆچی بەرامبەر بە ساڵی 1892ی زایینی لەدایک بووە‌و هەر لەو گوندەشدا گەورە بووە‌و خوێندنی ئایینی وەرگرتووە‌و بووەتە مەلا‌و ژنی هێناوە‌و چەند ساڵان مەلای دێهاتەکانی دەوروبەری دوکان بووە‌و لەدواییدا لە پاش جەنگی یەکەمی جیهاندا ڕووی کردۆتە شاری کۆیە‌و لێی جێگیر بووە.
عاسی لەسەردەمی لاوییەوە بەهرەی شاعیرییەتی تیا سەرهەڵداوە‌و دەستی بە شیعر هۆنینەوە کردووە‌و وەک خۆی دەیگوت شاعیری لێهاتووی وەک تایەر بەگی جاف‌و نالی کاریان تێکردووە‌و بەرەو مەیدانی شیعریان بردووە‌و ئەمەش نمونەیەکە لە غەزەلەکانی سەرەتای شاعیرایەتی‌و چەند دێڕێکی لێ دەخەینە ڕوو:
ئەی پڕتەوی ڕەنگت کە درەخشانی حەیاتە
لێوت بە مەسەل چاهی زەنەخ ئاوی حەیاتە

یاران ئەوە تەعریفی جەمالی ئەوە دەیکەم
کوڵمی گوڵە، چاوی قەدەحە، لێوی نەباتە!!
ئینجا عاسی هەر لە مەیدانی غەزەلدا ئەسپی هونەری شیعری تاو دەدات‌و دەنگی خۆی لەناو شاعیران پەیدا دەکات‌و لە هۆنراوەیەکی دیکەیدا دەڵێ:
فیدای باڵای بڵندت بم، دەڵێی سەروی خەرمانە
بەسەر گەردی جەمالت بم دەڵێی خورشیدی تابانە!

نەخۆش بووم بۆ شیفا پێم گوت: کەرەم فەرموو کە بۆنی کەم
گوتی: ئەو جوتە سێوانەم مەزەی سەرخۆشی‌و مەستانە!

کە دەستم گەییە سەر سینەی بە غونچەی لێوی سەرمەست بووم
گوتم: گەر دەمکوژی فەرموو، گوتی: ئەمجارە ئیحسانە!!
عاسی جگە لە شیعری غەزەل، لە شیعری هەجوو وەسفیش دەست ڕۆیشتوو بووە، دەبا بزانین لە وەسفی شاری کۆیەدا چی گوتووە؟
فەسڵی زستان کۆچی کرد‌و خیوەتی هەڵدا بەهار
مەنزەرەی شادی‌و سەروەر، دەشت‌و کێو‌و دێمەکار
وەک بەهەشت ڕازانەوە هەر چوار تەرەفمان لالەزار
عاسیا بێرە تەماشا‌و نووکی خامەت بێتە کار!!
هەر لە سەد یەک وەسفی دەرخە بێ وەفا با دەرنەچین!
عاسی لە ڕۆژانی ڕەشی کورد لەو دەمەی کە هێزی حکومەتی بەعس بەر لە ڕێککەوتننامەکەی 11ی ئاداری 1970 لە دواییشیدا میللەتی بێ تاوانی کوردی لەناودەبرد‌و هێرشی دڕندانەی دەکردنە سەر، دەکەوێتە سەر وەسفێکی وردی ئەو شەڕ‌و کوشتارە‌و دەڵێ:
گرمەگرمی تۆپ‌و ساروخ، ناڵەیی منداڵ‌و ژن،
کوڕ دەڵێ ئەی دایە هاوار.. داک دەڵێ هاوار لە من

زیڕە زیڕی چەرخی دەبابەش لەسەر خاکی وەتەن
روو لە کوێ کەین یا ئیلاهی دێنە دوومان کون بە کون

قونبەلە‌و تیزاب‌و بۆمبا، جەرگی سووتاندین خودا
قەت پەنا‌و مەلجە‌و نەماوە، لوتف‌و ڕەحمی تۆ نەبن
بەم جۆرە شاعیر هۆنراوەیەکی دوور‌و درێژی لە وەسفی ئەو کارەساتەی میللەتی کورد داناوە‌و دوا بەدوای ڕێککەوتننامەکەی ئاداری 1970ش هۆنراوەیەکی دیکەی داناوە‌و گرنگی ئەو ڕۆژە‌و ڕێککەوتننامەیە دەردەبڕێ‌و دەڵێ:
قەومی کورد جا ببنە یەک دڵا، بێ غەرەزبین، سەیری کەن
چۆن لەسەر بورجی سەعادەت، ڕۆژی هیوامان هەڵات

ئێمە گشتمان هەر برا بووین، ڕۆڵەی یەک خاک‌و وەتەن
دوژمنی بەدخوایی ئێمە با لەداخا گیان بدات

بۆ هەموو تەنگانە دایم پشتیوانی یەکترین
دەستی دەبڕین هەر کەسێ دەستی درێژ کا بۆ وڵات!!
عاسی هەر بە بۆنەی جاڕدانی ڕێککەوتننامە مێژووییەکەی 11ی ئاداری 1970 لە نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول‌و حکومەتی بەغدا وە دەڵێ:
حەمدوللا کوندی نەگبەت وا لە ناو کوردان فڕی،
باز‌و پیرۆزە کە هاتن ورگی شوومیان هەڵدڕی!

رووح‌و ویجدان‌و شەرەف هات، گەییە سەر ئەوجی ئومێد
دەستی دا شمشێری عەدل‌و ساختە کاری گوێ بڕی

وەک زەمانە بوو بە بازاڕ بابەتی دانا تەواو
مشتەری فەزل‌و شەرەف بوو کاکی کورد هەردووی کڕی

فورسەتە کەوتۆتە دەستتان سەد دەخیل خۆ ڕاگرن
ئەو کەسە مەرد بوو لە مەیدان زوو نیفاقی سەربڕی

واز نەهێنن دەست‌و برد کەن پشتی یەکتر بەرمەدەن
هێزی یەک ڕەنگی بەهێز کەن ڕۆژی ڕۆیی‌و تێپەڕی

لێک ببوورن مەردی خوابن تا نیفاق سامتان نەبا
چاو لە یەکتر زوو بپۆشن وەک پڵنگ بن بۆ دڕی
تاکو لە کۆتایی هۆنراوەکەیدا دەڵێ:
تەبعی(عاسی) چون خەیاتە وا لە یەک پارچە غەزەل
هەر بە ئەندازەی شەجاعەت ئەم کەوا جوانەی بڕی
عاسی شاعیرێکی کلاسیکی بەتوانابوو، بۆیە لە کۆتایی هۆنراوەکەیدا نازناوەکەی دەرخستووە‌و هەموو هۆنراوەیەکی خۆی بە غەزەل داناوە.
شاعیر لە لاواندنەوەی مەلا محەمەد ئەمین ڕۆڵەی دڵسۆزی کە بە گەنجی‌و لەناکاوی کۆچی دوایی کرد‌و کۆڵێک خەم‌و تاڵی بۆ باوکی جگەر سووتاوی بەجێهێشت..!
هۆنراوەیەیکی پڕ سۆزی داناوە‌و بەم جۆرە دەستپێدەکات‌و دەڵێ:
قووەتی نوتقم نەماوە، بیر‌و هۆشم کەم بووە
ئاگری مەرگی عەزیزە وا لە جەرگم بەربووە

گەر دەپرسن بۆچی ئەمڕۆ سینەکەم وێرانەیە
قونبولەی فرمێسکی چاوم بوردومانی کردووە

نووری چاوم قووتی ڕۆحم، هێزی ئەندام‌و دڵم
نەوجەوانی جوانەمەرگم کۆچی دوایی کردووە

یادی دەرناچێ لە دڵما دیمەنی ڕوخسارەکەی
دڵ وەکو ئاوێنە عەکسی قەدد‌و باڵای گرتووە!

بای ئەجەل هات‌و لەناکاو مەدرەسەی پێچایەوە،
حوجرەکەی تەدریسی ئێستا تۆزی غەم لێی نیشتووە
ئینجا عاسی هاوار دەکاتە پێغەمبەری خودا‌و حاڵی دەروونی خۆی بۆ دەردەبڕێ‌و دەڵێ:
یا ڕەسولەڵڵا لە دڵما ئیشتیاق پەیدا بووە،
مەزرەعەی سەبرم بەجارێ ئاگری تێبەربووە!!
مەلا عاسی تەمەنێکی درێژی پڕ کارەساتی 83 ساڵی بەسەر برد تاکو لە ڕۆژی 22ی مانگی ئەیلوولی ساڵی 1975دا لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد‌و بەڕێزێکی زۆرەوە بە خاکی نیشتمان سپێردرا‌و دیوانێکی گەورەی شیعری کلاسیکی لەپاش بەجێما‌و لەم ساڵانەدا بەسەرپەرشتی دوکتۆر عەزیز گەردی‌و دیاری کردنی بڕگەی شیعرەکانی بە کێشی عەرووز لە هەولێر بەچاپ گەیەنرا‌و ئەوەی شایانی باسیشە کتێبی(گوڵستان)ی سەعدی شیرازی لە فارسییەوە کردووە بە کوردی‌و بەدەستنووسی ماوتەوە‌و چاوەڕوانی چاپکردنە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,529 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): سلێمانی
جوڕێ کەسی: هۆزانڤان
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 30-07-2010 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-06-2015 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 8,529 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.193 KB 30-07-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,661
وێنە 106,370
پەرتوک PDF 19,234
فایلێن پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.188 چرکە!