یەکێکە لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی و کەوتووەتە سەر شەقامی سالم لە نزیک دووڕیانی سەرچنار، ڕۆژی ئێوارەی 15-07-2010 ئاگرێکی تێداکەوتەوە و نزیکەی 30 کەسی تێدا سووتا و زۆرتر لە 20 کەسیش برینداربوون، لەناو سووتاوەکاندا ئەمریکی، ئیتالی، کۆری، پاکستانی و عەرەبیش هەبوون. ئەم ڕووداوە ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە بەوەی کە هۆتێل و باڵەخانەکانی کوردستان بەشێوەیەکی سەلامەت دروسنەکراون و لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا کارەساتی لەم جۆرەیان لێدەکەوێتەوە. خاوەنی هۆتێلەکە فەرەیدون عەبدولقادری ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتییە.