زمناکۆ بورهان قانع
رۆژی (21-05-1978) لە گەڕەکی تووی مەلیکی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی جیۆلۆجیا لە کوردستان (ئەندازیاری جیۆلۆجیە)و بڕوانامەی خولێکی رۆژنامەنوسی لە وڵاتی لوبنان.
زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی) دەزانێت.
چوار کتێبی چاپکراوی لە بواری ئەدەبیاتدا هەیە و کتێبێکیش لە بواری رۆژنامەگەری.
لە زۆرترین شوێن کاری کردووەو بەبی ئیستیقالە نوسین و بەبی هیچ هۆکارێک وازی لە هەمووی هێناوە.
فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.