🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: براکوژینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 28-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-02-2020
📆27-02-2020
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,682) پەڕتووک||
📅 26-02-2020
باکووری کوردستان
- ئەرجان ئاجاری 14 ساڵان کە بە برینداری لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخانەکاندا لە ناوچەی ئەلباکی شاری واندا دەرهێنرابوو، گیانی لەدەستدا.[1]
- لە وان و ناوچەکانی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە. نەخۆشخانە، بازار و گۆڕەپانە جەماوەریەکان لە ترسی کۆرۆنا وردە وردە چۆڵ دەکرێن.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی کورد بە ناوی حوسێن سەمەدی کوڕی عەلی، خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی ناد
📅 26-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شەهیدەکانی شێراوا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 25-02-2020
باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی ئایسەل توگلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی و گوندەکانی دەورووبەری داوای هاوکاریی خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند، هاوکارییەکانی رژێمی ئێران کەمن و بەشی پێویستیی زیانلێکەوتوەکان ناکات.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان ئاشکرایکرد کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا له و پارێزگایە تۆمار کراوە.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی
📅 25-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
👫 سەعید یوسف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شۆرش مستەفا
شۆرش مستەفا ساڵی 1984 لە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (گەناو)ی ناوچەی شارباژێڕی باشووری کوردستانە، لە بەر زوڵم و زۆرداری ڕژیمی داگیرکەری بەعسی عێراق ناچاری کۆچبەری بووبوون و لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووبوون.
شۆڕش مستەفا و بنەماڵەکەی پەنابەری سەر خاکی وڵاتەکەی خۆیان بوون، ئەوان لە بەشێکی کوردستان کۆچیان کردبوو و لە بەشێکی دیکە گرسابوونەوە، کەچی لەوێش شاهیدیی یەکێک لە کۆمەڵکوژییەکانی تری مێژووی گەلی کورد بوون (کیمیابارانی
👫 شۆرش مستەفا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شۆرش مستەفا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,924 | وێنە 57,466 | پەڕتووک PDF 10,682 | فایلی پەیوەندیدار 39,127 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,674 |
👫 پەروین بولدان | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پەروین بولدان

فایلی پەیوەندیدار 📂
پەروین بوڵدان 6ی تشرینی دووەمی 1967 لەشاری جۆلەمێرگجۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە دایکبووە. خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. بەپێی نەریتی ناوچەکەیان لە تەمەنی 19 ساڵیدا لەگەڵ ئامۆزایەکیدا بە ناوی ساڤاش بوڵدان هاوسەرگیریی کردووە.
بەهۆی کاری بازرگانیی هاوسەرەکەیەوە لە ساڵی 1990ەوە چوونەتە شاری ئیستانبول و لەوێ هاوسەرەکەی بەردەوام بووە لە کاری بازرگانی بووەتە خاوەنی هۆتێلێک. لەو کاتەدا لە ئیستانبول بوون کوڕێکیان دەبێت و ناوی دەنێن نیێچیرڤان، بەڵام لە ساڵی 1993ەوە ژیانی ئە خێزانە بە تەواوەتی گۆڕا.
کاتێک لە ساڵی 1993 تانسۆ چیللەر سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی تورکیا ڕایگەیاند، لیستێکیان لە ناوی ئەو بارزگان و کەسە دەوڵەمەندانە لەلایە کە هاوکاریی پەکەکە دەکەن، هەڕەشەکان بۆ سەر ساڤاش بوڵدانی هاوسەری پەروین بوڵدان دەستیپێکرد. لە ئەنجامدا لە 2ی حوزەیرانی 1994دا ساڤاش لەگەڵ دوو هاوڕێیەدا بە ناوەکانی عەدنان یڵدرم و حاجی کاریا لە کاتی چوونە دەرەوە لە شوێنی کارەکەیان (هۆتێلەکەیان) لەلایەن 8 پۆلیسەوە دەستگیرکران.
دوو ڕۆژ دوای دەستگیرکردنەکەیان تەرمی ساڤاش و هەر دوو هاڕێیەکەی لە ڕێگای بولو و لە نزیک ڕووباری مەلەن دۆزرانەوە، کە شوێنی ئەشکەنجە و بڕینی بەشێک لە جەستەیان و شکاندنی ئێسکی سەریان دیاربوو. لەو کاتەدا ئەوە بە یەکێک لە ترسناکترین کوشتنەکان لە سەرتاسەری تورکیادا دەنگی دایەوە. هەر لەو ڕۆژدا پەروین بوڵدان لە نەخۆشخانە منداڵێکی تری بوو، کە ناویان نا زەلال.
پەروین بوڵدان لەو کاتەوە ژیانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ تێکەڵ بە سیاسەت بوو. دەستیکرد بە کارکردن لەگەڵ هادەپ، کە لەو کاتەدا حزبێکی یاسایی کوردانی باکووری کوردستان بوو.
هاوکات بە بەردەوامی لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵی دەستگیرکراون و ئەشکەنجەدراون و بێسەروشوێنکراوەکاندا لە چالاکیدا بوو. تاوەکو لە ساڵی 2001 ڕێکخراوێکی بەناوی ماگ دەر بۆ هاوپشتیی و هاوکاریی بنەماڵەی کەسانی بێسەروشوێنکراو دروستکرد، بەڵام دوای ماوەیەک ئەو ڕیکخراوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە داخرا.
پەروین بوڵدان دوای ماوەیەکی تر ڕێکخراوی یاکای دەری دامەزراند، کە بووە هەوێنی دامەزراندنی ڕێکخراوی دایکانی شەممە. واتە دایکی ئەو کەسانەی کە منداڵەکانیان بێسەروشوێنکراون، یان بە شێوەی نادیار کوژراون. دایکانی شەممە هەموو ڕۆژانی شەممە لە گۆڕەپانی گاڵاتەسەرای ئیستانبول کۆدەبنەوە و وێنەی منداڵە کوژراو و بێسەروشوێنکراوەکانیان دادەنێن و هەر جارە چیرۆکی یەکیکیان دەگێڕنەوە، کە لەلایەن کەسانێک بە ناوی بکوژانی نادیار، کۆتایی بە ژیانیان هێنراوە. ئەو چالاکیانە پەروین بوڵدانی هێدی هێدی کرد بە کەسێکی ناسراو لە تورکیا.
لە دوای داخستنی هادەپ لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بووە ئەندامی دەهاپ، کە لە شوێنی هادەپ دامەزرابوو.
بەهۆی هەوڵەکانی بۆ ئاشتی لە ساڵی 2005 لەلایەن رێکخراوی دەستپێشخەریی ژنانی سویسراوە لەناو هەزار ژنی تێکۆشەری تردا، ئەو هەڵبژێردرا و پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
لە تەمووزی 2007دا و وەک یەکێک لە پاڵێورانی هەزار ئومێد، وەک پاڵێوراوی سەربەخۆ و بە پشتیوانی دەتەپە خۆی بۆ پەرلەمانی تورکیا پاڵاوت و سەرکەوتنی بە دەستهێنا. لەو ڕێگەیە بووە یەکەم نوێنەری ژن، کە لەلایەن خەڵکی شاری ئیدری باکووری کوردستان بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا. لە ساڵی 2008دا بەهۆی کردنەوەی ئاگری نەورۆز و پێشکەشکردنی وتەیەک و پشتیوانیکردنی لە ئۆجەلان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
کاتێک پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەپە) لەلایەن حکومەتی تورکیاوە داخرا. چووە ڕیزی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) لەوێ درێژەی بەکارەکان دا.
پەروین بوڵدان لە هەڵبژاردنی 12ی حوزەیرانی 2011دا دووبارە سەرکەوتنی بە دەستهێنایەوە و چووە پەرلەمانی تورکیا. بوو بە یەکێک لە 24 نوێنەرەکەی کورد لە پەرلەمانی تورکیا و هەروەها بووش بە سەرۆکی فراکسیۆنی نوێنەرانی کورد لە پەرلەماندا.
لە ساڵی 2013دا لەلایەن دەبەپەوە وەک جێگری هاوسەرۆکی گشتیی ئەو حزبە بووە ئەندامی شاندی دانوستانەکانی ئاشتی و چەندینجار لەگەڵ شاندەکەدا سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی کرد لە زیندانی ئیمراڵی. لە نەورۆزی 2013دا پەیامەکەی ئۆجەلانی بۆ ئاشتی لە ئامەد بە زمانی کوردی بۆ نزیکەی 2 ملیۆن کەسی ئامادە بووی نەورۆزی ئەو ساڵەی ئامەد خوێندنەوە. ئۆندەریش بە تورکیی پەیامەکەی ئۆجەلانی خوێندنەوە.
لە چوارچێوەی شاندی ئیمراڵیدا چەندین جار سەردانی قەندیل و ئەوروپای کرد لەگەڵ زۆڕێک لە ناوەندەکانی بواری ئاشتی و کەسانی ئاشیتخواز و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤدا دانیشتنی ئەنجامدا.
دوای ئەوەی هەدەپەهەدەپە دامەزرا، بووە ئەندامی هەدەپە و لە هەڵبژاردنی 2015دا بۆ پەرلەمان لەسەر لیستی هەدەپە بۆ شاری ئیدری باکوری کوردستان دووبارە سەرکەوتنی بە دەستهێنایەوە و چووە پەرلەمانی تورکیا.
لە 11ی شوباتی 2018 و لە سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا بۆ هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە هەڵبژێردرا.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئێن ئاڕ تی - 11-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 06-11-1967
🏟 پارت / لایەن پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە
👫 جۆری کەس🔨 پەڕڵەمانتار
⚤ رەگەزی کەس👩 خانمان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ جوڵه‌مێرگ
💓 لەژیاندا ماوە؟✔️ بەڵێ (تا رۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە)
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 23 2010 3:16PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 12 2018 11:53AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 13,147 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.127 KB Jun 23 2010 3:16PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پەروین بولدان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ژنانی نوێنەری پارتیی دێمۆکڕاتیکی گەلان لە پارڵمانی تورکییە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-11-1967
2.👁️08-02-2018
3.👁️11-02-2018
4.👁️12-02-2018
5.👁️14-03-2015
6.👁️21-03-2013
7.👁️23-02-2013
8.👁️23-12-2016
9.👁️31-08-2016
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574