کۆمەڵگای کوردی بە گشتی و شاری
سلێمانیسلێمانی بە تایبەت لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەمدا تەنها لە رێگەی خەیاڵی شاعیران و ئەو یۆتۆپیایەی کە لە هزریاندا دروستیان دەکرد، بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ دونیای مۆدێرندا جۆرێک لە بەریەک کەوتنی هەبو، ئەگینا شێخ نوری (محەمەد نوری) کوڕی شێخ ساڵح کوڕی شێخ غەنی کوڕی سەید عەبدولقادری کوڕی سەید حەسەنی کوڕی سەید عەلی کوڕی سەید محەمەدی کوڕی سەید مستەفای کوڕی سەید ئیسحاقی کوڕی بابا رەسوڵی گەورە، لە ساداتی بەرزنجەیە. ساڵی 1896 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە سلێمانی لە دایک بوە. لە منداڵی لە حوجرە لای خواجە ئەفەندی و مەلا سەعیدی زەڵزڵەیی و شێخ بابا عەلی شێخ عەبدوڵڵا، نەحو و صەرف و بەلاغەی خوێندوە و تا قۆناغی جامیی بڕیوە، پاشان قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردوە، چوەتە روشدیەی عەسکەری سلێمانی و دواتر وازی لێ هێناوە.
کە باوکی لە ساڵی 1914 دەستی لە بازرگانی هەڵگرتوە شێخ نوری لەگەڵ شێخ برایمی برایدا ئەو کارەیان کردوە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کاڵایان گواستوەتەوە بۆ بەغدا و بەسرە.
زمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی بە وتن و نوسین زانیون. خاوەنی کەسایەتییەکی پاک و رەوشت بەرزو راستگۆ و کورد پەروەر بوە و بەهرەی گەورەی لە شیعر و وتاری سیاسی و وەرگێڕان و نوسینی ئۆپەرێت و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا هەبوە.
لە یەکەم خولی راستەوخۆی ئینگلیزەکاندا لە سلێمانی، سێ مانگ زیندانی کراوە.
مێجەر سۆنمێجەر سۆن زۆر پێی سەرسام بوە و تەنانەت وتویەتی (خۆزگە قەفەسێک دەبوم و نوریش مەلێک، ئیتر لەگەڵیدا بژیامایە، یان بمتوانیایە لەناو مێشکیەوە بمزانیایە ئەوە چۆن دروست بوە).
دواتر ساڵی 1923 جارێکی دیکە بە هۆی ئەوەی سەرنوسەری رۆژی کوردستان بوە، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دەستگیر کراوە. ساڵی 1926 جارێکی دیکە بەهۆی نوسینەکانی و بەرگری کردنیەوە لە کوردایەتی، زیندانی کراوە.
لە 15ی 1ی 1921 وەک کاتبی دوەمی شارەوانی سلێمانی دامەزراوە، 01-09-1921 بوەتە کاتبی یەکەم، تا 5ی 9ی 1922 لەو پۆستەدا بوە.
لە ماوەی ژیانیدا ئەم وەزیفانەی بینیون:
- 14-09-1926 تاوەکو 15-01-1927 مەئموری تۆمارکردنی خاوەن پیشە و کارگەکان.
- 02-04-1927 تاوەکو 31-07-1935 کاتبی دوەمی مەسرەف لە موحاسەبەی سلێمانی.
- 01-08-1935 تاوەکو 19-12-1937 کاتبی مەسرەف لە خەزێنەی سلێمانی.
- 205-12-1937 تاوەکو 21-03-1939 کاتبی مەسرەف لە خەزێنەی هەولێر.
- 25-03-1939 تاوەکو 08-09-1939 کاتبی مەسرەف لە خەزێنەی سلێمانی.
- 4ی 9/1943 تاوەکو 09-09-1943 موحاسیبی تەموینی سلێمانی.
- 16-03-1945 تاوەکو 07-08-1945 بەڕێوەبەری ناحیەی ناودەشت.
- 28-08-1945تاوەکو 12-06-1948 بەڕێوەبەری ناحیەی باڵەک.
- 23-06-1948 تاوەکو 03-04-1949 بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق.
- 12-04-1949 تاوەکو 26-05-1951بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو.
- 25-04-1951 تاوەکو 02-12-1952 بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان.
- 08-12-1952 تاوەکو 02-01-1955 بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە.
دواتر عومەر عەلی موتەسەڕیفی سلێمانی سێ ساڵ لە وەزیفە دوری خستۆتەوە.
رۆژی
20-12-195820-12-1958 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە.
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 20 KB |
| |
Jun 17 2010 1:59PM | هاوڕێ باخەوان |