لەساڵی 1913 لەشاری عەمارە لەباشوری عیراق لەدایک و باوکێکی کورد لەدایکبووە، لەتەمەنی 7 مانگیدا پاش کۆچی دوایی باوکی، لەگەڵ دایکیدا چووەتە ماڵی خاڵی و لەژێر سایەی ئەودا گەورەبووەو دواتریش چوون بۆ شاری #سلێمانی#.
فوئاد عارف لەساڵی 1928 لەکۆلێژی سەربازی وەرگیراوەو بووەتە هاوڕێی پادشا غازیی عیراق، دواتریش بووە بەهاوڕێی شەخشی شا غازی لەسەرجەم گەشتەکانیدا، لەساڵی 1941 عارف بەپلەی عەقید بووە بەفەرماندەی فەوج لەسەربازگەی مەنسور، دواتر بەشێوەیەکی کاتی خۆی تەرخانکردووە بۆ موتەسەریفیەت (پۆستی پارێزگار) ی کەربەلا، دواتر پلەکەی بۆ لیوا بەرزکراوەتەوە.
فوئاد عارف ڕۆڵێکی دیارو گرنگی بینیوە لەهێورکردنەوەی کێشەی نێوان عەبدولکەریم قاسم و عەبدولسەلام عارفدا، ماوەیەکیش پۆستی وەزارەتی کاروباری ئەوقافی عیراقی لەئەستۆ گرتووەو دواتریش چەندین پۆستی باڵای وەک جێگری سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەرکانی سوپای لەئەستۆگرتووە.
لە 05-06-2010 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 10,187 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!