+لە ساڵی 1942 لە گوندی (کوڕەداوێ) ی سەر بە شارۆچکەی چوارتا لە دایک بووە.
+لە ساڵی 1963 پەیمانگای ئیسلامی #هەڵەبجە#ی تەواو کردووە.
+لە ساڵی 1964 لە مزگەوتی مەولەوی شاری #سلێمانی# ئیجازەی زانستە شەرعیەکانی وەرگرتووە.
+لە ساڵی 1972 بڕوانامەی بەکالۆرۆسی لە کۆلیجی شەریعەی (امام اعظم) ی بەغداد وەرگرتووە.
+لە ساڵێ 1974 بڕوانامەی ماجستیری لە کولیجی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا بە دەست هیناوە لە (اصول فقە)دا.
+لە ساڵی 1975 بوە بە مامۆستا لە کۆلیجی (امام اعظم) لە بەغدا.
+لە ساڵی 1979 بۆتە مامۆستا لە بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلیجی ئەدەبیاتی زانکۆی سلێمانی.
+لە سالی 1984 دا بوە بە پیش نویژ و وتاربێژی مزگەوتی عەلی کەمال لە شاری سلێمانی.
+لە ساڵی 1984 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنی جولانەوەی ئیسلامیی.
+لە سالی 1985 دا بە هۆی دەرکەوتنی لە جولانەوەی ئیسلامیی دا لە لایەن ڕژیمی بەعسی بەغداوە دەست گیر دەکریت وە دوای سێ مانگ زیندانی ئازاد دەکریت.
لە ساڵی 1986 بەرەو سەنگەری شاخ دەکەویتە ڕێ و کۆچ دەکات بۆ ئیران.
+لە ساڵی 1986 دەبێتە ڕابەری بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی وە لە ساڵی 1987 پاش ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان دەکرێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی فەتواو بانگەوازی ئیسلامیی (دەعوەو ارشاد).مامۆستا شێخ عبد اللطیف لەدوای بەسەربردنی 51 ساڵ لەتەمەن لەڕێگەی خزمەت بەبانگەواز و جیهادو تێکۆشان لەسەفەرێکدا کەبۆکاری بزووتنەوەی ئیسلامی و مووسوڵمانان لەشاری #بۆکان#ەوە بەڕێ کەوتبوون لە ناوچەی برهان ئاباد لە 21-06-1993 لەگەڵپاسەوانێکی خۆی بەناوی ئیبراهیم بەکارەساتێکی دڵ تەزێن شەهید بووە.