لە شاری سلێمانی لە ساڵی 2004 دا لەلایەن شارەزایانی بواری ئەرشیف و بەڵگەنامەیی دامەزرێنراوە، و جگە لە کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە و وێنەی لەبارەی مێژووی میللەتی کورد و ناوچەکە، هاوکات زیاتر لە 170 ڕۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ناوچوون پاراستوە و زیاتر لە 100 پەڕتووکی ناوازەی نووسەران و زانایانی کوردی بە چاپگەیاندوە. مامۆستا ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەکەیە، کە وتویەتی کارمان لە بنکەکەدا دابینکردنی سەرچاوەی مێژوویی دەستنووسییە بۆ توێژەران و نووسەران و مێژوونووسان.
ئامانجەکانی بنکەی ژین بریتییە لە کۆکردنەوە، پاراستن و لە چاپدانەوەی گۆڤار، ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی کۆنی کوردی یان هی زمانی تری تایبەت بە کورد.
تەلاری بنکەی ژین کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیری هەمە لایەنە و بڕی 3 ملیار و 800 ملیۆن دیناری ئێراقی تێچوە، و پێکهاتووە لە پێنج نهۆم کە چەندین هۆڵی تایبەت بە بوارە جیاجیاکانی وەک پەڕتووکخانە، چاپخانە، کافتریا و هۆڵی کۆبوونەوەی 300 کەسی، هەروەها شانۆ و سینەمای تێدایە، هۆڵی فێرکردنی زمان، کۆمپیوتەر و شوێنی کردنەوەی پێشانگا و چالاکییە هونەرییە جیاجیاکانی تێدایە، هەروەک شوێنی نووستن و حەوانەوەشی لەخۆگرتووە.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 24,335 car bînrawe