مێژووی دروست بوونی ناحیەی ناڵپارێز ئەگەڕێتەوە بۆساڵی (1978) ولەو کاتەدا ڕژێم ئەو شوێنەی کرد بەئۆردووگا ی زۆرەملێ و ئیدارەی ناحیەو شارەوانی بۆدانا.
یەکەم مد یری ناحیەکە لەساڵی (1988) دابوو بەناوی (ئەحمەد) ناسراو بە (ئەحا لەیلێ) وەیەکەم مد یر بەلەدیە کەکا ڕی کرد ئەویش ناوی (ئەحمەد) بوو.
بەهۆی شەڕی عێراق ئێرانەوە ساڵی (1983)چۆڵ کراو ڕوخێنرا و ئاوەدانی تیانەما. پاش ڕاپەڕین لەساڵی (1991) و کۆڕەو جارێکی تر ناڵپارێز ئاوەدانی بۆگەڕایەوە. ئەوکاتە ئیدارە نەبو ڕێکخراوە جیهانیەکان هاتنە ناو کوردستانە وە و لەساڵی (1991) ڕێکخراوی مانگی سور ی نێو دەوڵتی(icrc) یە کێک لە خوێند نگە کانی ناو ناڵپارێزیان نۆژەن کردەوه.
نەخۆشخانەیەکیش تا ساڵی (1992) ئەورێکخراوە بەڕێوەی دەبرد پاشان لەساڵی (1993) حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەی دەبرد تاساڵی (1997) کۆی نەشتەر گەری گەورەو بچوک بریتی بو لە (10000) دەهەزار نەشتەر گەریو ئێستا تەنها بنکەیەکی تەندروستی تیایە
ساڵی (1992) بنکەی پۆلیسی بۆ گەڕایەوە تاساڵی (1998) پاش سەردانێکی بەڕێز کاک (کۆسرەت) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆقەزای
پێنجوێنپێنجوێن گەڕانەوەی ئیدارەی ناحیەی ناڵپارێز خستە بەر نامە و کاری تەواوی بۆکرا وبەڕەسمی ناڵپارێز جارێکی تر دامو دەزگای حکومەتی هەرێمی تیادامەزرا یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز لەحکومەتی هەرێم (ئاوات عومەر قادر) بوولە (15-02-1999) دەست بەکار بو پاش گەڕانەوەی ئیدارە بەشەکانی تری ئیدارە ی تیادامەزرا
فەرمانگەی باری شارستانی لە مانگی (6/1999)تیادامەزرا
لقی کشتوکاڵی لە ساڵی (2000) دا دامەزرا
شارەوانی لە ساڵی (2000)دا تیاید ا هەڵبژاردن کراو دامەزرا
بنکەی پۆلیسی دارستان لە ساڵی (2004) دا دامەزرا
بنکەی سامان ودروستی ئاژەڵ لە (01-04-2002) دا دامەزرا
سەربە شاردێی
ناڵپارێزناڵپارێزی شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێنە.