Bengi Yıldız
لە ساڵی 1965 لە شاری باتمانی باکووری کوردستان لەدایکبووە. دەرچووی کۆلیژی یاسای زانکۆی ئەستەنبۆڵە. سەرەتا وەکوو ڕۆژنامەنووسێک لەگۆڤاری (YENİ ÜLKE) دەستبەکاربووە. دواتریش وەکوو ڕاوێژکاری سەرۆکی شارەوانی باتمان و پاشانیش وەکوو پارێزەری هەمان شارەوانی درێژەی بەکاردا. لە ساڵی 2002 تا 2005 سەرۆکی لقی مافی مرۆڤی İHD باتمان بوو. لەهەڵبژاردنەکانی تەمموزی 2007 بوو بە ئەندامی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر لیستی DTP، لەگەڵ ئەوەش سەرۆکی کۆمسیۆنی دەستووربوو لەناو ئەم پارتە. لەگەڵ داخستنی DTP و دامەزراندنی BDP، بووە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکەی لەناو پەڕڵەمان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,055 mal angesehen