شوان ئەحمەد کەریم
لەدایکبووی 4 / کانوونی دووەمی / 1969
بەکالۆریۆس لەمێژوودا ساڵی 1988 – 1992، کۆلێژی ئاداب زانکۆی بەغدا
ساڵی 1995 دەستی بەکاری نوسین و وەرگێڕان کردووە
1997 – 1999 ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (گوتار) بووە
ساڵی 2001 لەگەڵ دامەزراندنی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی)، بۆتە ئەندامی دەستەی نوسەرانی ئەو ڕۆژنامەیە
ساڵی 1999 – 2010 ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (سەردەم) بووە
خاوەنی چەندین کتێبی چاپکراوە(نوسین و وەرگێڕان) و چەند کتێبێکی دیکەشی ئامادەن بۆ چاپ
ساڵی 2006 لەبواری وەرگێڕان و لەپای کتێبی (فیکری سیاسی خۆرئاوا لەماکیاڤیلییەوە تامارکس)، خەڵاتی باشترین کتێبی ساڵی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکانەوە پێدراوە
دانیشتووی شاری
سلێمانیسلێمانییەو هاوسەرگیری نەکردووە.
[1]