پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,545
Kuvat 106,159
Kirjat 19,170
Liittyvät tiedostot 96,557
Video 1,317
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ئەمین موتابچی
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەمین موتابچی

ئەمین موتابچی
ناو: ئەمین
نازناو: موتابچی
ساڵی لەدایک بوون: 1929
شوێنی لەدایک بوون: #سلێمانی#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #12-05-2022#
شوێنی کۆچی دوایی: لەندەن
$ژیاننامە$
د. ئەمین موتابچی: زانای زمان و ئەدەب
بنەماڵەی موتابچی یەکێک لە بنەماڵە ناودارەکانی شاری #سلێمانی#ن، لەم بنەماڵەیەدا دەیان کەسایەتیی نیشتمانی و ئەدەبی و ڕۆشنبیری و زانستی و کۆمەڵایەتی هەڵکەوتوون و خزمەتی زۆریان بە گەل و نیشتمان کردووە، ناویان بەشانازییەوە لە لاپەڕە درەوشاوەکانی مێژوودا تۆمار کراوە.
د.ئەمین موتابچی یەکێک لە هێما دیارەکانی ئەو بنەماڵە هێژایەیە، ئەو زانایەکی ناوداری کوردستانە و لە بوارەکانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و زانستیدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردووە و شوێن پەنجەی ڕەنگینی دیارە.
د. ئەمین عەلی سەعید ناوی تەواوی ئەو کەسایەتییە مەزنەیە و بە (د.ئەمین موتابچی) ناسراوە.
ساڵی 1929 لە گەڕەکی سەرچیمەنی شاری سلێمانی لەدایک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەو شارە تەواوکردووە.
موتابچی خولیای فێربوونی زمانی فارسی بووە، هەر بۆیەش لەسەردەمی خوێندکاری و مامۆستایی لای شێخ نووری شێخ بابە عەلی و مەلا ڕەحیمی مەریوانی لە سلێمانی، ڕێزمان و ئەدەبی فارسی خوێندووە، بەگوڵستانی سەعدی شیرازی و شەرحەکەی ئاشنا بووە.
ساڵی 1951 چۆتە خولێکی پێگەیاندنی مامۆستایان و بەسەرکەوتوویی تەواوی کردووە و بەمامۆستا دامەزراوە.
موتابچی خولیای خوێندن بوو، هەر بۆیەش ساڵی 1959 چووە بەشی کوردیی کۆلیجی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا و ساڵی 1963 بەپلەی نایاب تەواوی کرد و بە موعید لە هەمان زانکۆ دامەزرا.
دواتر چووە زانکۆی تاران و ساڵی 1969 لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لەزمان و ئەدەبیاتی فارسیدا بەدەستهێنا.
گەڕایەوە وڵات و لە کۆلیجی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا لە بوارەکانی ڕێزمان و ئەدەبی کوردی و فارسی خزمەتی کرد و وانەی وتەوە، سەدان خوێندکار لەسەر دەستی ئەو بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای بەدەستهێنا.
خۆشی پلەی زانستی بەرز بۆوە بووە پڕۆفیسۆر.
موتابچی، بێ لە بواری خوێندن، لە بوارەکانی ئەدەب و مێژوو و زانستدا بە نووسین و وەرگێڕان خزمەتی کرد و خاوەنی چەندین پەڕتووک و لێکۆڵینەوەی زانستییە.
(کوردنامە) لە دیارترین پەڕتووکەکانی ئەوە و لەژێر کاریگەریی شانامەی فارسیدا نووسیوویەتی، ئەم پەڕتووکە باسی مێژووی کورد لە دامەزراندنی دەوڵەتی مادەوە تا کۆتایی کۆماری #مەهاباد# دەکات، ماوەی 26 ساڵ خەریکی نووسینی ئەو پەڕتووکە بووە، لە ساڵی 1970 دەستی پێ کرد و ساڵی 1996 تەواوی کرد و ساڵی 2002 پاکنووسی کرد و ساڵی 2007 چاپی کردووە.
موتابچی چەندین پەڕتووکی دیکەی چاپکراو و دەستنووسی هەیە.ئەمانە بەشێک لە پەڕتووکە چاپکراوەکانین (تێهەڵکێشی موتابچی لە36 غەزەلی حافزی شیرازی، دەفتەری یەکەمی مەسنەوی مەعنەوی جەلالەدین ڕۆمی بە کوردی-وەرگێڕان، دیوانی مەلا وەسمان- لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە، زەردەشت و شەش چیرۆکی کوورت، چواردە چیرۆکی کوورت- وەرگیڕان، کوردستاننامە یا شێرکۆ و ماری، دیوانی موتابچی-دوو بەرگ، کورد و مەسەلەی کورد-وەرگێڕان) و چەندانی تر.
موتابچی ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بوو، لە ڕێی کۆڕ و گۆڤارەکەیەوە خزمەتێکی زۆری بە ئەدەب و زمانی کوردی کردووە.
ساڵەکانی کۆتایی تەمەنی شاری بەغدای بەجێهێشت و لە شاری لەندەن نیشتەجێ بوو، لەوێش وەک مامۆستای زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان لە زانکۆی لەندەن خزمەتی کرد.
پاش خزمەتێکی زۆر بەکایەکانی زانستی و ئەدەبی، ڕێکەوتی 12-05-2020 لە وڵاتی غەریبی و لە شاری لەندەن کۆچی دوایی کرد.
تێبینی
موتابچی: پیشەیەکی دەستیی کۆنی شاری سلێمانییە، ئەو پیشەوەرانە، لەمووی بزن، بەچەند ئامێرێکی سەرەتایی، (گوریس و قەیاسە و خەرار) یان درووست دەکرد.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 39,276 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی خەلیل عەبدوڵڵا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1929
ڕۆژی کۆچی دوایی: 12-05-2020 (91 ساڵ)
ئاستی خوێندن: پڕۆفیسۆر
جۆری خوێندن: زمانی بێگانە
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: ڤایرۆسی کۆڕۆنا
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-05-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کاروان م. ئاکرەیی )ەوە لە: 13-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 39,276 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.111 KB 06-05-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,545
Kuvat 106,159
Kirjat 19,170
Liittyvät tiedostot 96,557
Video 1,317
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.516 toinen!