سەرۆکی بنکەی مەقام لە #هەولێر#
هونەرمەندی میوزیک ژەن (نایف شێخانی)
ناوی (نایف محەمەد ئەحمەد شێخانی) ە، لە ساڵی 1965 لە گوندی (گاینج) لە دایک بووە. خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە هەولێر تەواوکردووە. دەرچووی کۆلێژی شەریعەی بەغدایە ساڵی 1992. مامۆستای زمانی عەرەبیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر. چەندان پارچە میوزیک و ئاوازی داناوە و ئامادەی کردوون. چەندان بابەت و کورتە باسی لەسەر هونەری دەنگ و ئاواز لە گۆڤارو ڕۆژنامەکانبە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردۆتەوە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای سەتەلایتی کوردستان. ئێستا بەرپرسی بنکەی مەقامە لە شاری هەولێر و چەندین شاکاری پێشکەش بە هونەری کوردی کردوەو هیوادارین بەردەوام بێت و تەمەن درێژبێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 13,318 times