بەکر مەعروف – ئەکتەر و دەرهێنەر
ناوی تەواوی (بەکر مەعروف سەلیم) ە لە 16-02-1959 لە گەڕەکی مستەوفی شاری #هەولێر# لەدایک بووە دەرچووی ئامادەیی بازرگانییە لە 01-02-1972 دەستی بەکاری نواندن کردووە بە شانۆگەری (ژن هێنانی هاوچەرخ) ساڵی 1980 پەیوەندی بە تیپی (پێشڕەو) ی شانۆیی کردووە دواتر دەبێتە ئەندامی نەقابەی کرێکاران (10) ساڵ (10) زنجیرە درامای (15) ئەڵقە و (30) ئەڵقەیی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و ڕۆڵیشی بینیوە (163) ئەڵقە هەفتانەی (خەڵکی شارەکەم) بۆ تەلەفزیۆنی هەرێم دەرهێناوە ساڵی 1992 تا 1996 بەشداری بەرنامەی (هەوارگەی جاران) کردووە لەگەڵ هونەرمەندان (ئەنوەر عەزیز و حەمید سابیر) لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کەناڵی هەولێر ساڵی 1994 خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرتووە لە شانۆگەری (تاوان و سزا) لە دەرهێنانی موئەیەد فەقێ لە ڤیستیڤاڵی شانۆ لە هەولێر کاری دەرهێنانی کردووە بۆ
• ڕەحمەتی
• ئاوێزە
• سەلیم بەگ
• فرمێسک
• قەرەقۆش
لەگەڵ ئەم دەرهێنەرانە کاری کردووە
• تەڵعەت سامان
• فەرهاد شەریف
• سەباح عەبدولڕەحمان
• سەفوەت جەراح
• سەعدون یونس
• ناسر حەسەن
• هیوا سوعاد
• دڵشاد سامان
• حەمە عەلی خان
• موئەیەد فەقێ
• مەسعود عارف
• محەمەد جانۆ
• کرمانج خۆشناو
• ئازاد مەولود
• شەوکەت ئەمین
• ئیڤان ناسر حەسەن
• زوهێر عەبدولمەسیح
• جوان بامەڕنی
• ڕەڤین عەساف
• جەوهەر باپیر
• مەهدی حەسەن
• ژیلوان تاهیر
• عەدنان عوسمان
بەشدارییە شانۆییەکانی
• خەباتی کرێکاران
• بەندی ژمارە 48
• مێژوو ڕەش نابێتەوە
• نەخوێندەواری
• حەمە وەی وەی
• بەزۆر کراوە بە دکتۆر
• نەخۆشی ددان
• سورمە خان
• خزمەت کارێکی گوێڕایەڵ
• شێتێکی باڵا بەرز
• لێو بەبارەکان
• خەج و سیامەن
• شاری دڵداری
• ڕاشوومۆن
• پرسەی سیراجەدین
• بەرەو خۆر
• هاوارێک
• گۆرانی چابکا
• تاوان و سزا
• نووسەرێکی سەیر
• پشمین
• خوانێک بۆ کوشتن
• هاوارێک لە حاجی قادری کۆیی
• زولێخا
• تەرمی سەر شۆستەکە
• شەمەندەفەر
• قسە بکە ئەی بەرد
• مەم و زین
• شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە
• خانزادێکی تر
• وێرانە
بەرهەمی تەلەفزیۆنی
• گەمەی خەونە ئازادەکان
• ژوان
• میوانی ناوەخت
• کەوەکانی قەرەچوغ
• گرێ
• شارەکەم
• نامە
• ئەناهیتا
• سەراب
• ڕەوتی ژیان
• هەنگاو
• مەزات خانە
• گێلە پیاو
• ڕەحمەتی
• ئاوێزە
• سەلیم بەگ
• فرمێسک
• قەرەقۆش
• پەپۆ
بەشداری کردووە لەم فیلمە سینەماییانە
• سێ گۆشەی مەرگ – دەرهێنانی عەدنان عوسمان
• ڕۆژانی زەرد – دەرهێنانی ڕەڤین عەساف
• ئەسپەکان – دەرهێنانی مەهدی حەسەن
• بیرەوەریەکانی سەر بەرد – دەرهێنانی شەوکەت ئەمین
• قارەمانی چەرخ – دەرهێنانی جوان بامەڕنی [1]