ناو: سەلاح
ناوی باوک: نەجمەدین
رۆژی لەدایکبوون: #07-08-1960#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
سەڵاح نەجمەدین هونەرمەندێکی بە ئەزموونی کوردە لە 07-08-1960 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، ئه و دەنگ و ئاوازێکی تایبەتی هەیە.
هەرچەندە ئه و ئێستا لەلایەن نەوەی نوێ کەمتر دەناسرێت، بەڵام یەکێک بووە لەوانەی هەر زوو کاریگەری لەسەر گەنجانی سەردەمی خۆی هەبووە، چونکە بە شێوازی ڕۆژئاوای کاری کردووە و بایەخی بە میوزیکی جاز داوە.
یەکەم کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1971)، یەکەم گۆرانیشی کە تۆماری کردووە لە ئێزگە و تەلەفزیۆنی بەغدا لە ساڵی (1972) گۆرانی (تەنکە) بوو، ئەو کاتە شریتی سینەمایی (36) ملم بوو.
لە ساڵی (1978) بوو لەگەڵ هونەرمەند (رزگار خۆشناو) تیپی (شیلان) ی ڕۆژئاواییان دامەزراند، یەکەم کاسێت لەگەڵ ئەو تیپە بوو، ئەوە بوو تاکو ساڵی (1980) دواتر لەو تیپە دابڕا، تیپی ئەژینی دامەزراند لە ساڵی (1981).
لەسەر دواین کاری هونەری بۆ نوچەنێت وتی:
دوایین کاری هونەرییم دوایین کاسێتم بوو، گۆرانییە کۆنەکانیشم تازە کردەوە و گۆرانی تازەشم لەگەڵی دانا لە ساڵی(2009) ئەو تیپە نەما لە کوردستان دووبارە دروستم کردەوە. خەڵک و کوڕەکانی خۆمم پێگەیاند و ئەو کاسێتەم تۆمار کردەوە وەکو کێبڕکێیەک من ناهێڵم ئەو ستایلە بمرێت، لەناو کورد ستایلی جاز و بلووز، هەندێک کاری تریشم بەدەستەوە هەیە بەڵام بارودۆخی کوردستان جارێ ناخۆشە، خەڵکی بۆ بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات، کاتی ئەوەی نییە گوێ لە گۆرانی بگرێت، بۆیە ئەگەر بەرودۆخ باشتر بوو لەوانەیە دەستپێبکەمەوە ناهێڵم ئەو ستایلە بمرێت چونکە کوڕەکانم لە ئێستادا جێگەی منیان گرتووەتەوە.[1][2][3]