📊 بابەت 374,790 | وێنە 59,342 | پەڕتووک PDF 11,066 | فایلی پەیوەندیدار 43,636 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,827
لەم کاتەدا 6 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 05-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 03-07-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورک، لە باکووری کوردستان 17 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن کتێبخانەی جگەرخوین لە شارۆچکەی کایاپناری ئامەد کە نزیکەی 10 هەزار کتێبی تێدابوو دوای دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکەی، ژمارەی کتێبەکانی بۆ 300 کتێب کەمیکردووە. بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەو سەرۆک شارەوانییەی لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی کایاپناری هەدەپە دانراون کتێبی لە کتێبخانەکەدا نەهێشتووە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دانیشت
👫 عەبدولواحید نوری
عەبدولواحید مەجید سەعید ناوی تەواوی ئەم روناکبیرەیە، بەهۆی ئەوەی لەدوای کۆچی دوایی باوکی، نووری عەلی خاڵی ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەگرێتە ئەستۆ، بەعەبدولواحید نوری یاخود ع.و. نوری ئەناسرێ‌ و هەر بەو ناوەوە بەرهەمەکانی بڵاو ئەکاتەوە.
لەبەرئەوەی باوکی فەرمانبەر بووە لەشارۆچکەی چەمچەماڵ، مامۆستا عەبدولواحید لەساڵی 1904 لە و شارۆچکەیە لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و کەرکوک تەواو کردووە و ساڵی 1927 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و هەمان ساڵ بەمامۆستا دامەزراوە و لەقوتابخانەکانی
👫 سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
✌️ دیار غەریب
ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنانی ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە.
کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە. لەدوای راپەڕینەوە بەشداریی خەباتی رێکخراوەیی و نەتەوەیی بووە. لەدامەزراندنی پ.چ.د.کە وە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بووەو لەکۆنگرەی چوارەمی پ.چ.د.کدا لەساڵی 2008 بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.[1]
هەڤاڵ دیار غریب ناسراوە بە هەڵمەت لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لە 05-07-2019 لە بناری قەندیل بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. بەپێی هەندێک سەرچاوە ناوبراو پێشتر شەهید بووە و لەم رێکەوتەدا
🏰 قەڵادزێ | 🏷️ پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

قەڵادزێ


فایلی پەیوەندیدار 📂
ناوچەی پشدەر بە گشتی و قەڵادزێقەڵادزێ بەتایبەتی خاوەنی تۆمارێکی مێژوویی گەورەیە، کەوەختە بڵێم زنجیرەی رووداو و پێشهات و کارەساتە مرۆیی و سیاسیەکانی بارتەقاڵی چەندین ناوچەی ترە، بۆیە لەزووێکەوە پێویست بوو خۆی بۆ تەرخان بکرێت و بەنیەتێکی دڵسۆزانەوە کاری تۆمارکردنی بۆ ئەنجامبدرێت.
لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، بەشێک لەڕۆشنبیرانی قەڵادزێ کەوتبوونە سەر کۆکردنەوە و تۆمارکردن و بڵاو کردنەوەی بابەتە فۆلکلۆریەکان و لەڕێ ی چاپکردن و سازکردنی کۆڕ و سیمینارەوە قسەیان لەسەر دەکرد. بەڵام هیچ کاتێک بەلای رەهەندە مێژوویی و سیاسی و جوگرافیەکەی ناوچەکەدا نەچوون. هەر ئەمەش وایکرد کەتا بەئێستا دەگات جگە لەچەندە سەرە دێڕێکی کەم سەبارەت بەڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، شتێکی وەها لەئاست قەڵادزێ و پشدەردا نەنووسرابێت، یاخود بابڵێین بەکەمی باسی لێوە کرابێت.
سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، وە بەتایبەتی لە ساڵانی 1970 دا بەڕێز (رەفیق سابیررەفیق سابیر) بۆ یەکەمجار بابەتێکی کورتی سەبارەت بە مێژووی پشدەر لە میانی (2) لاپەڕەی سەربەخۆدا لەژمارە (4) ی گۆڤاری (بەیان) دا بڵاو کردۆتەوە، پاشانیش لەلایەن رەوانشاد (عەلادین سەجادی) یەوە لەمیانی کتێبی (گەشتێک لە کوردستاندا) لەپاڵا باسکردنی هەندێ شار و ناوچەی کوردستاندا بە (2) لاپەڕە باسێکی کورتی سەبارەت بەقەڵادزێ نووسیوە، بەڵام سەرنجەکانی سەر پێیین و بەشێوەیەکی ئەکادیمی نەنووسراوە.
لەساڵی 1984 دا (محەمەد فیدا) ی شاعیر لەدیوانی شیعری (ڕەش و سپی دا) کورتەیەکی (2) لاپەڕەیی سەبارەت بە پشدەر تۆمارکردووە و شیعرێکی درێژیشی بۆ پیاهەڵدانی قەڵادزی تەرخان کردووە، لەساڵی 1990 یشدا بەڕێز (عەبدوڵڵا ئاغای سێوەڵە) کتێبێکی بەنێوی (یاداشتەکانم) بڵاو کردەوە کەتیایدا زۆرتر باس لە رۆڵا و کارەکانی خۆی دەکات لە رووی سیاسی و حزبایەتی و، لە دەرەوەی ئاماژەکردن بۆ عەشیرەتی میراودەلی، زانیاریەکی مێژوویی گشتی نەخستۆتە روو سەبارەت بەقەڵادزێ و رووداوە دێرین و نزیکەکانی. هەر ئەو کتێبەش چەند ساڵێک دواتر لەوڵاتی ئێران لە رێگای نامیلکەیەکەوە بەتوندی وەڵامی درایەوە کە لەلایەن کەسێک بەنێوی (محەمەد سالاری) نووسرابوو.
ئەگەر چی لەهەندێ کتێب و نووسراوی تردا لەنموونەی یاداشتەکانی (ئەحمەدی تەقی) و (ڕفیق علی) و (ڕەمزی قەزاز) دا یاخود کتێبەکانی (ئەدمۆنز و دەبیلو هی شار کریس کۆچێراکۆچێرا) و هەندێک رۆژهەڵاتناس و کەسایەتی سیاسی رۆژئاواوە بەشێوەیەکی لاوەکی ئاماژە بۆ ناوبردنی قەڵادزێ و پشدەر کراوە لەمیانی گێڕانەوەی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەدا، بەڵام ئەمە لە لایەک لە روانگەیەکی تایبەتیەوە نووسراوە و، لەلایەکی تریشەوە ئەوەندەی تایبەت بووە بەبارودۆخە سیاسیەکانی سەردەمی ئینگلیز لەعێڕاق و کوردستان (1918 بەدواوە) بەو هێندە بایەخی بەڕاستی یە مێژوویی یە گشتگیرەکانی دی نەداوە.
لەماوەی ساڵانی پاش راپەڕیندا (1991 بەدواوە) لێرە و لەوێ وتار و کتێب گەلێکی مێژوویی بڵاو کراونەتەوە کەتیایاندا بەشێوەیەکی لاوەکی سووکە ئاماژەیەکیان بۆ پشدەر و قەڵادزێ کردووە. هەروەها سێ تا چوار کتێبیش سەبارەت بەناوچەی پشدەر لەقۆناغێکی مێژوویدا نووسراون، بەڵام خەوشی هەرە گەورەی ئەم چەند کتێب و نووسراوانە لەوەدا کۆدەبێتەوە کەهەم لەڕووە زانستی یەکەیدا نائەکادیمین و هەم لەڕووە مرۆڤی و کۆمەڵایەتیەکەشیەوە جێگای بڕوا و رەزامەندین. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پشتنە بەستنی تەواوەتی بە دیکۆمێنتە مێژووییەکان (بەگوێرەی توانی بەدەست خستنیان بەزمانەکانی دی، ئەگەر هەبن) و چاوپێکەوتنە مەیدانیەکان و، لایەنگری کردن لەبیر و بۆچوون و مەبەستێکی تایبەتی یا رازیکردنی کۆمەڵێک لەسەر حسابی کۆمەڵێکی دی، کە ئەمەش وایکردووە هەم راستی یەکان وەک پێویست ئاشکرانەبن و هەم زۆر رووداو و پێشهات جارێکی تر لەنووسیندا بشێوێنرێت.

لە قۆناغی ناوەندیەوە هەمیشەوا راهاتبووم کەهەر بابەت و وێنە و نووسراوێک لەسەر قەڵادزێ و پشدەر لەکتێب و گۆڤار و بڵاوکراوەیەکدا ببینم بەدوایدا بچم و بەدەستی بخەم. کاتێک نووسەر و قەڵەمبەدەستێکی
شارەکە یا ناوچەکە بابەتێکی بڵاو دەکردەوە بەقەدەر ئەوان شادمان دەبووم، بە تایبەتیش ئەگەر بابەتی (کەمال میراودەلی، غەریب پشدەری، ئەحمەد قادر سەعید، رەفیق سابیر) و زۆری دی بوایە. تەنانەت ئەگەر نووسراوێک بەدیوێکی کارەساتئامێزیشدا ئاماژەیەکی بچووکی بۆ شار و ناوچەکە بکردبایە بەدەستم دەخست. کاتێک بەڕێز (محەمەد بەدری) شاعیر لەساڵی 1985 بابەتێکی لەدوا لاپەڕەی رۆژنامەی (عێراق) ی عەرەبیدا بەنێوی
(سلاگا یا قلعدزە اِیتها المدینە الژکری) بڵاو دەکردەوە، تیایدا رێز و ستایشی خۆی لەپاش چەند ساڵا بۆ کوڕانی ئەو شارە دووپات کردبۆوە کە لەساڵی 1960 بۆ یەکەمجار وەک مامۆستای ناوەندی تیایدا دامەزراوە، هێندە خۆشحاڵا بووم نەبێتەوە.
جارێکیشیان لەساڵی 1986 دا کاتێک پەیامنێری رۆژنامەی (هاوکاری) هاتە شارەکە تا رێپۆرتاژێکی گەورە لەسەر شارەکە ئامادەبکات، هەوڵمدا لێ ی بەئاگابم، بۆیە بەیانیەکیان کەلەچوارچێوەی رێپۆرتاژەکەیدا سەردانی (کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ) ی کرد و منیش لەو دەمەدا لەوێ بووم، بەوردیگوێم بۆ پرسیار و قسەکانی هەڵخست و لە کۆتایشدا کاتێک داوای کرد وێنەیەکی هۆڵی خوێندنەوەبگرێت، گورج چوومە دەرەوە و چەند برادەرێکم لەگەڵا خۆمدا هێنان تاکو لە هۆڵی خوێندنەوەدا دابنیشن و خۆیان بەخوێندنەوە سەر گەرم بکەن و، لەوێنە گرتنی کاکی پەیامنێردا کەبەڕێز (ئازادمستە فا مەحمود)بوودیمەنی هۆڵەکە بەقەڵەباڵغی دەربکەوێت، ئەمەش بۆئەوەبوو بزانرێت کەگەنجانی شارەکە بەچڕی روولەکتێبخانەی گشتی دەکەن ودەخوێننەوە.
لە کاتی بۆردومان وکارەساتەکانی شەڕی(عێراق-ئێران)یشدا هەمیشە لەپاڵ ترسێکدادەمویست نوسراوەکانی تایبەت بەوکارەساتە کۆبکەمەوە کە لەرۆژنامەوگۆڤارەکاندا بڵاودەبوونەوە، بۆوێنە کاتێک فڕۆکەیەکی(ئێرانی)لەئەنجامی تەقەلێکردندا لەڕۆژئاوای شارەکە(نزیک گردی حوسنی)کەوتە خوارەوە، تێکڕای وێنە کانی ئەوو فڕۆکەیەم پاراست کەدواترلەرۆژنامەکانی (عێڕاق و جمهوریە)ی بەغدادا بڵاووببونەوە، هەرچەندەبەداخەوە دواتر لەدەمی راگواستن داوەک زۆر شتی دی فەوتان!
تەنانەت کاتێک لەگەرمەی ئەووشەڕەدا(شەڕی شارەکان-حرب المدن)دەستی پێکردوتیا بۆیەکەمجار لەماوەی ئەوشەڕەدا بۆماوەی (3)کاتژمێر بەتۆپی قورس شارەکە بۆردومان کرا، من سەربەخۆ بەکامیرایەک کەوتمە وێنەگرتنی(ژێرزەمینە کەیماڵیخۆمان وکۆگای تووتن وشەقامی گشتی قەڵادزێ وکانی شێخە وقەڵات)، ئێستاش نازانم چ جورئەتێکی هەرزەکارانە بوو وای کردبوو کەبەو بوێریەوەئەوکارە بکەم کەلەچاووی بەعسدا نەک تاوان بوو، بەڵکوو مایەی لەت لەت کردنی جەستە بوو(1)!
لەساڵی خوێندنی(1990-1991)کاتێک لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موسڵەوە خۆم بۆبەشی مێژوی کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین گواستەوە و، دواتریش راپەڕین بەسەرداهات وبۆیەکجاری بواری کارکردن لەسەر مێژوو وبوارەکانی دی نووسین ئازادبوو، هەوڵمداباشترخۆم بۆئەووبوارە تەرخان بکەم، بۆیە بەگوێرەوەی توانا زوربەی هەرەزۆری کتێبخانە گشتی وتایبەتەکانی ماڵەوەی روناکبیرانی دیاری هەولێرهەولێرگەڕام وەک بەڕێزان(مومتازحەیدەری، مارف خەزنەدار، جەمشید حەیدەری، حسامەالدین نە قشبەندی)، جگە لەئەرشیفی رۆژنامەوگۆڤارەکانی(برایەتی، کوردستانی نوێ، ووڵات، پێشکەوتن، خەباتی قووتابیان، ئاڵای ئازادی)م بەسەرکردەوە(2).
لەساڵی1992دوای ئەوەی لەلایەن هەندێک مامۆستای بەڕێزی بەشی مێژوو(کۆمەڵەی مێژوونووسانی کورد)دامەزرا، لەسەر رەزامەندی مامۆستابەڕێزەکان بوومە ئەندام کەئەوکاتە ژمارەی ئەندامەکانی (43)کەس بوو، وەبەڕێزدکتۆرحسام الدین نەقشبەندی سەرۆکی کۆمەڵەوبەڕێز(مامۆستانەبەزمەجید)جێگری کۆمەلە کە بوو.ئیدی هەستم کرد دەبێتبەگوێرەی توانام شتگەلێک لەسەرئەم شارو ناوچەیە بەتایبەتی بەدەست بخەم وبڵاوی بکەمەوە، شانبەشانی ئەوەش لەبواری مێژووی کووردداهەوڵی خۆم بدەملەماوەی ساڵانی(1992-1995) تا ئەوکاتەی زانکۆم تەواو کردچەند بابەتێکی پوختە کراوم بڵاو کردەوە لەسەر قەڵادزێ وپشدەر، شان بەشانی ئەوەش نزیکەی (20)بابەتی تری مێژوویشم لەسەر مێژووی کووردبەگشتی خستە بەرچاو، ئەمە جگە لەوەرگێڕانی چەند بابەتێکی مێژوویی لەزمانی عەرەبیەوەکەتائەوکاتە تەرجەمەی کوردی نەکرا بوون.بەشێک لەو بابەتە مێژووییانەش کەلەوماوەیەدا بڵاوم کردنەوەئەمانەبوون!
-قەڵادزێ لەچاوی مێژوودا-کوردستانی نوێ-1993(3)
-لەنامرێ بۆقەڵادزێ-برایەتی-1993(4)
-قەڵادزێ لەناسنامەی مێژوودا-کوردستانی نوێ-1993
-قەڵادزێ یاسەمای رگەکان-برایەتی-1993
تراژیدیای راگواستنی قەڵادزێ لە راگەیاندنی ناوخۆیی وجیهانیدا –
کوردستانی نوێ – 1993
- قەڵادزێ و لاپەڕە ونەکانی مێژوو – رۆژنامەی یەکگرتن – 1993
- پەیوەندیەکانی کورد و بوڵگار – برایەتی (4)ئەلقە – 1994
- کورد لەلوبنان – برایەتی – 1993
- نوویشکێک لەخەباتی گەلی کورد لەسەدەی نۆیەمی زایینی دا – هەرێم – 1992
- نوویشکێک لەخەباتی گەلی کورد لەسەدەی نۆیەمی زایینی دا – کوردستانی نوێ – 1993


لەپاش دامەزراندنم لەسەرەتای ساڵی 1995 دا، لەیەکەم رۆژی دەستبەکار بوونمدا ویستم بە وەسیلەیەک سەرنجی خوێندکارەکانی (ناوەندی قەندیلقەندیلی تێکەڵا) بۆلای خۆم رابکێشم، بۆیە بەئاگاداری و رێپێدانی بەڕێز مامۆستا (محەمەد سۆرانسۆران) بەڕێوەبەری ناوەندی ناوبڕاو، بۆماوەی هەفتەیەک سەرە قەڵەمە گرنگیەکانی تایبەت بەمێژووی پشدەر و قەڵادزێم بۆ روونکردنەوە و پاشانیش بەکورتی (بنەچەی ناوی پشدەر و قەڵادزێ و ناسنامە کۆنەکانی و، سنووری جوگرافی و رووداوە سیاسی یەکان و بۆردومانی 1974 و راپەڕینی 1982 و راگواستنی 1989 و راپەڕینی 1991 ی خەبات و رانیەرانیە) مان نووسیەوە. ئیدی خوێندکارەکانی پۆلی یەکەم و دووەم و سێ یەمی ناوەندی بەو پەڕی تامەزرۆیی یەوە گوێ یان بۆگرتم و پاشانیشهەموو نووسیبوویانەوە، وەک (ئاو و دۆ) لەبەریان کردبوو.
ئەو کارەی من ئەگەرچی لەنیەتدا کارێکی پۆزەتیف و پێویست بوو کەدەمویست خوێندکارەکان لەمێژووی شار و ناوچەکە و رووداوە گرنگەکانی ئەو دەڤەرە بەئاگا بکەم و خۆشم لەگەڵیان رابهێنم، کەچی بەداخەوە دواتر وەک چەکێکی دووسەرە بەزیانی (خۆم) و (حەقیقەتی مێژوو) تەواو بوو ! چونکە لەوکاتەوە تا دەگاتە ئەمڕۆ هەموو ئەو زانیارانەی بەخوێندکارە بەڕێزەکانم بەخشی و ئەوانیش تۆماریان کردن دەستا و دەست گوازرا لەڕکێفی شەرعی من دەرچوو، بەو واتایەی کەخەڵکانێک لەڕێ ی هەمان ئەوزانیاریە بیستراوانەوە (بێ ئاماژە کردن بۆ سەرچاوەکانیان) کەوتوونەتە دووپاتکردنەوەی زانیاریەکان لەبۆنە تایبەتی و گشتیەکاندا، چ لەگفتوگۆ تەلەفزیۆنەکان و چ لەبڵاو کراوە ناوخۆیەکاندا. لەوەش ناخۆشتر ئەمەیە کەکاتێک لەدەمی یادەوەریە گەورە و گرنگەکانی شارەکەدا کەناڵە فەزایی یە تەلەفزیۆنیەکان دەخوازیچوپێکەوتن ساز بکەن، زۆر لەکاربەدەست و باڵادەست و بەرپرس و کەسەکان بەسانایی بەدەم ئەو داخوازیانەوە دەچن و، هەمان هەمان هەڵە مێژووی یەکان دووپات دەکەنەوە و، ئامادەنین خۆیان ببوێرن، یاخود هوڵبدەن زانیاری وردتر کۆبکەنەوە، یاخود بەدوای راستی یە مێژوویەکان دابچن و سەرچاوە مێژوویەکان بپشکنن، یا تەنانەت پرسە گورگانەیەک بۆ بکەن بۆ ئەمانەتە مێژوویی یەکان ! (5)

دەشخوازم لێرەدابەنۆرەی خۆیان سوپاس و دەست خۆشی لەهەر یەکە لە بەڕێزان (تەها بابان) و (ئەبوبەکر کریم) و (مۆفەق میراودەلی) و (داراحسێن) و (محەمەد ئەحمەندەیی) و ئەو چەند برادەرە بکەم کەلێرە و لەوێ دەخوازن بە گوێرەی توانای خۆیان چەند دێڕێک بخەنە سەر لاپەڕە شاراوەکانی مێژووی ناوچەکە، ئەگەر چی بەشێوەی سەرە قەڵەمیش بێت.
ئەگەر چی کاری تۆمار کردن و نووسینەوەی مێژووی ناوچەیەک یاخود شارێک کاری تاکە کەسێک نیە و پێویستی بە هەرەوەزێکی دەستە جەمعی هەیە، بەڵام لەئەمڕۆدا مرۆڤەکان لەباکگراوەندی قەیران و بار و دۆخە سەپێنراوەکانی هەلومەرجی نوێدا زۆر بەدەگمەن ئامادە دەبن بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و نیەتێکی رەهای درووستەوە بۆئاکارێکی ئاوا ئامادەیی دەرببڕن. بۆیە لەلایەن خۆمەوە دەخوازم ئەوەندەی تەمەن وهەلومەرجی تەندروستی و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری رێم پێبدات بە پاڵپشتی خودا و ئەو زانیاریە کەڵەکە بووانەی لەلام کۆبوونەتەوە هەوڵی کارێکی لەو شێوەیە بدەم و بتوانم لەچوارچێوەی کتێبێکی سەربەخۆی یەک جلدیدا چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی شاراوەی قەڵادزێ و پشدەر بۆ (مێژوو) ئامادەبکەم.
پەڕاوێزەکان
1- بەداخەوە بەشێکی زۆری بەڵگە نامە و وێنە دەگمەنەکان لەپاڵا چەندین کتێب و رۆژنامە و بابەتی دیدا لەگەرمەی ئاڵو گۆڕە سیاسی یەکان ماوەی شەری ناوخۆ، دا سوتان و لەناوچوون.
2- شانازی دەکەم کە بۆیەکەمین جار دووسەروەریم بۆ شارەکەم تۆمارکردووە، یەکەمیان توانیم بۆ یەکەمجار ناوە کۆنەکانی قەڵادزێ پەی پێ ببەم و ئاشکرایان بکەم، دووەمیشیان ناوهێنان و بڵاوکردنەوەی یەکەمین وێنە و ژیاننامەی شەهید (بەختیار) کە لە راپەڕینی(خەبات) دا شەهید بوو.
3- ئەم بابەتە بەشێوەیەکی ناشیرین لەلایەن کەسێکەوە لەپاش تێکەڵکێش کردنی نووسینێکی ترمدا بەناوی (قەڵادزێ لەچاوی مێژوودا) سەرلەنوێ بەهەمان ناونیشانی یەکەمەوە دووجار دزراوە و بڵاوکراوەتەوە جارێکیان بڵاوکراوەی تایبەت بە (24/4) ی (بەڕێوەبەرێتی کار و باری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان) لەساڵی 2007 داو جارێکی تریش لە ژمارە (2) ی گۆڤاری(پشدەر) ی مەڵبەندی (24) ی پشدەردا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش جگە لە نابابەتی لە نووسیندا، دەبێتە تاوانێکی یاسایی.
4- ئەم بابەتە دووجاری تریش بڵاوکراوەتەوە، جارێک لەگۆڤاری (ڕووداو) دا کەخوێندکارانی (ئامادەیی قەڵادزێ) لەیادی (24/4) دا لەساڵی 1999 دا بڵاویان کردەوە و جارێکی تریش لەلایەن بەڕێز (تەها بابان) ەوە لەکتێبی (کۆستی شارێک) دا چاپکراوەتەوە و دەستەواژەی (نووسینی بەنرخ) ی بۆ بەکارهێناوە.
5- لەساڵی (2002) بەولاوە، چیتر ئامادەی چاوپێکەوتنی کەناڵەکانی راگەیاندن نەبووم، چەنکە پێموابوو هەم مەبەستێکی ریکلامی رووت و هەم نیازێکی بازرگانی و سیاسی لەپشتەوەیە، ئەمەش وایکرد خەڵکانێکی دی لەمیانی ئامادە بوونیان بۆ چاوپێکەوتنە بینراوەکان لەڕووی راستی یە مێژووییەکانەوە، دووچاری هەڵەی زەق ببنەوە و ئەو هەڵە زەقانەش بەنۆرەی خۆیان مێژووی جوانی شارەکە شلۆی بکەن لەجێ ی ئەوەی سەروەری پێبدەن.[1]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ▪️ شارەدێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین - پشدەر)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 12 2010 11:13AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 15 2020 11:22PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 25,614 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.147 KB Apr 12 2010 11:13AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

قەڵادزێ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 80
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یادی بۆردومانی قەڵادزێ
2.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ
3.👁️پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ
4.👁️نامەکەی خالیدی کوڕی وەلید کەبۆ پاشای مەرگە و قەڵادزێ
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئەنجومەنی قەڵادزێیانی سلێمانی
2.👁️تیپی نواندنی قەڵادزێ
💬 پەند و ئیدیۆم
1.👁️ئۆتۆمۆبێل چوو بۆ قەڵادزە دەچمە سندۆڵان بۆ ڕاوە بزە
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️قەڵادزێی نیشتمانی خەمەکان بابکەینە خەمەکانی نیشتمان
2.👁️کۆسەی شارێک یان بەسەرهاەی کارەساەی بۆمبابارانەکەی شاری قەلادزێ 1974/4/24 وراپەرینە موزنەکەی1982/4/24
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-10-2010
🏰 شوێنەکان
1.👁️ئازادی کارەبا
2.👁️ئاسۆس
3.👁️ئەشکەنە
4.👁️بادەڵیان
5.👁️باوزێ
6.👁️بێتوش
7.👁️بەلفەت
8.👁️پیشەسازی
9.👁️پێماڵک
10.👁️تووە ڕەشان
11.👁️جوت کانیان
12.👁️جوم خرکە
13.👁️حی محلە
14.👁️خاس
15.👁️خرەبەردان
16.👁️دم شەت
17.👁️دورێ
18.👁️ریشوان
19.👁️ساوێن
20.👁️سندوڵان
21.👁️سید احمدان
22.👁️سەرچیا
23.👁️سەرشیو
24.👁️شەهیدانی ئاشتی
25.👁️گرد قەزوان
26.👁️گرد مەیتەر
27.👁️گردە سپیان
28.👁️گوش گوش
29.👁️مامەند
30.👁️میریکە
31.👁️هەنارۆک
32.👁️وەستا سیمان
33.👁️ڕازان
34.👁️کولکەرەش
35.👁️کونەریوڵان
36.👁️کەوی بابەسەن
✌️ شەهیدان
1.👁️پیرۆز ؟
2.👁️شاخەوان ؟
3.👁️شانۆ ؟
4.👁️شاکار
5.👁️شایەن ؟
6.👁️شۆخان ؟
7.👁️قەدریە ؟
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئاهەنگی حزبی شیوعی لە قەڵادزێ لە 4.4.1973
2.👁️ئاهەنگی نەورۆزی 1961ی قەڵادزێ (قوتابخانەی کچانی سەرەتایی قەڵادزێ)
3.👁️چەند گۆڕێکی شەهیدانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ
4.👁️خۆگەرمکردنەوەی منداڵانی قەڵادزێ لە زستاندا
5.👁️دیدەوانی قوتابیانی قوتانخانەی سەرەتایی قەڵادزێ لە پەنجاکاندا
6.👁️راپەرینی قەلادزێ لە 24-04-1982
7.👁️شەهید قەدریە و..
8.👁️شەهیدان قەدریە و پیرۆز و برایەکیان
9.👁️قوتابخانەی زانستی سەرەتایی لەقەڵادزێ 1961
10.👁️قوتابیانی قوتابخانەی ئاسۆسی سەرەتایی کوڕان لە شاری قەڵادزێ ساڵی 1955
11.👁️مامۆستایانی قوتابخانەی سەرەتایی قەڵادزێ 1955
12.👁️نەورۆزی ساڵی 1955 لە قەڵادزێ
13.👁️کونە تەیارەیەک لە قەڵادزێ - 1974
14.👁️یادی بۆردومانی قەڵادزێ
15.👁️یادی بۆردوومانەکەی قەڵادزێ لە 24.04.1992
16.👁️یادی شۆرشی ئەیلولی ساڵی 1971 لە قەڵادزێ
17.👁️یادی شۆرشی ئەیلولی ساڵی 1971 لە قەڵادزێ 2
18.👁️یەکێک لەو ناپاڵمە نەتەقیوانەی کە داگیرکەری بەعس نایبە شاری قەڵادزێوە
🎵 کارە هونەرییەکان
1.👁️پەیکەری کەژال ئیبراهیم خدر لە قەڵادزێ
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەسەن رەسوڵ فەقێ رەسوڵ
2.👁️دایکی شەهیدانی قەڵادزێ
3.👁️عەبدوڵڵا دەوەن
4.👁️عەبدوڵڵا عەزیز
5.👁️محەمەد عەبدوڵڵا - سەید توانا
6.👁️مۆفەق میراودەلی
7.👁️کریس کۆچێرا
8.👁️کەمال میراودەلی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,796 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574