ساڵی 1970 لە شاری #کرماشان# لە دایک بووە. بەکالۆریۆسی لە لقی موزیکدا لە زانکۆی هونەری تاران وەرگرتووە. لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی موزیک لە ئاستی ئێراندا بەشداری کردووە و ئەم سەرکەوتنانەی بەدەستهێناوە: پلەی یەکەمی موزیکی ئۆرکستراڵ لە نۆیەمین و 16مین خولی فیستیڤاڵی بەرهەمەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران لە شارەکانی #ورمێ# و شیراز، پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی موزیکی قوتابیانی ئێران لە بەشی ژەنینی سێتار لە شاری تاران، پلەی یەکەمی 26مین خولی فیستیڤاڵی موزیکی ئێران لە شارەکانی یەزد و تاران، پلەی یەکەمی دووەمین کۆنکۆری ئاوازدانەرانی ئێران لە شاری تاران و پلەی یەکەمی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی موزیکی کوردی لە شاری #مەهاباد#.
ئەم هونەرمەندە کرماشانییە ئێستاکە سەرۆکی کاروباری هونەری بەرِێوەبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان، سەرۆکی ئەنجومەنی موزیکی شاری کرماشان و هەروەها ئەندامی لێژنەی موزیکی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ناوەندی ئەم شارەیە.
خورسەندپوور لە وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا کۆنسێرتی موزیکی سونەتی و کوردی
پێشکەش کردووە، لەوانە: هەرێمی کوردستان ئەڵمانیا، بەلژیکا، هێندستان، چین، تورکیا، یۆنان، تاجیکستان و قێرغزستان.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 12,134 ganger