🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شوێنەوارنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 23-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 23-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅23 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,677) پەڕتووک||
📅 21-02-2020
باکووری کوردستان
- 9 سیاسەتمەداری هەدەپە کە یەکێکیان موتلو ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی شیشلییە، دوای 5 مانگ لەبەندکردن ئازادکران.[6]
- کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی کە پارتە سیاسیەکان پێکیانهێناوە بە دروشمی'زمانمان ناسنامەیە، زمانمان هەبوونمانە' لە هۆتێلێکی ناوچەی سووری ئامەد دەستیپێکرد.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەڵبژاردنی 11مین خولی پەرلەمانی ئێران لە 55 هەزار بنکەی دەنگدان لەو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد. سەرچاوەکان باس لە ساردیی پڕۆسەی دەنگدان دەکەن بەهۆکاری باوەڕنەبوونی خەڵک بە
📅 21-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
رۆژی زمانی دایک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ” جوولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی س
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید گەوهەر
مامۆستا گەوهەر لە 24-04-1924 لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی 22 جار لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە زیندانی کراوە.
ئێوارەی 22-02-1993 مامۆستا سەعید گەوهەر هاوبیری کاژیک و تێکۆشەری کوردایەتی، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەستی خۆی و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا!
👫 سەعید گەوهەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید گەوهەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لەتیف حامید - شێخ لەتیف شێخ حامید بەرزنجی
شێخ لەتیف شێخ حامد بەرزنجی لەساڵی 1940 لە کفری لەدایکبووە، لەساڵی 1962 کۆلێژی ئادابی لەبەغدا تەواوکردووە، لەماوەی ژیانیدا لەبواری ئەدەبیاتی کوردیدا کاریکردووە و چەندین ماستەرنامەش لەسەر بابەتەکانی نووسەر نوسراون و دیارترینیشیان ماستەر نامەی خۆێندکار سیروان عەبدولکەریم بوو بەناوی ئاشناکردنی چیرۆکی کوردی بەپێکهاتەی مۆدێرن لەڕێگای جەیمس جۆیس.
بە تەمەنێکی کورتەوە ناوێکی گەورەی بۆخۆی تۆمارکرد و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەب و چیرۆکی کوردی کردووە، ئه و بەڕچەشکێنی پێوەرە باوەکانی دەق نووسین هەژماردەکرێت و
👫 لەتیف حامید - شێخ لەتیف شێخ حامید بەرزنجی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لەتیف حامید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,589 | وێنە 57,403 | پەڕتووک PDF 10,677 | فایلی پەیوەندیدار 38,940 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,624 |
👫 عیزەدین مستەفا رەسوڵ | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

عیزەدین مستەفا رەسوڵ

فایلی پەیوەندیدار 📂
عیزەدین کوڕی مەلا مستەفای سەفوەت کوڕی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژەیە، ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە، سێیەم منداڵی باوک و چوارەم منداڵی دایکیەتی. کاتێک دایکی لە مێردی یەکەم جیا بووەتەوە، لەگەڵ مەلا مستەفای سەفوەتدا خێزانی پێک هێناوەتەوە.
عیزەدین لەناو بنەماڵەیەکی خوێندەواردا ژیاوە؛ حاجی مەلا ڕەسووڵ کە دەکاتە باپیری یەکێک بووە لە زانا ئاینیەکانی سەردەمی حکومەتی خوارووی کوردستان و لەلایەن مەلیک و کاربەدەستانەوە گوێی لێ گیراوە.
حاجی مەلا ڕەسووڵ 5 کوڕی هەبووە، کە سەرجەمیان خوێندەوار و مامۆستای ئاینی بوون، مەلا مستەفا کە باوکی دکتور عیزەدینە بە کاری مەلایەتییەوە لە شاری سلێمانی ژیانی گوزەراندووە، ژیانێکی مام ناوەندی بەڕێ کردووە و بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و بەتایبەت تەسەوف بووە.
عیزەدین لە لای باوکی لە مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە خوێندویەتی، پاشان ساڵی 1939 وەک گوێگر لە قوتابخانەی غازی وەرگیراوە، پاش نیوەی ساڵ بەهۆی ئەوەی کە خوێندکارێکی وریابووە، کراوە بە خوێندکار و سەری ساڵیش بە یەکەم دەرچووە.
چووەتە ناوەندی و لە سێی ناوەندی تاقیکردنەوەی بەکەلۆریی ئەنجام داوە و سەرکەوتوو بووە، مستەفای سەفوەت پێی وتووە: بۆ درێژەدان بە خوێندن بچۆ بۆ بەغدا و لە کۆلێژی شەریعە بخوێنە، هەم خوێندنێکی ئەکادیمیە، هەم مەلایەتییەکەشت دەمێنێتەوە.
دوای چوونی بۆ بەغدا، بووەتە خوێندکاری کۆلێژی شەریعە، بەڵام بەهۆی تێکەڵبوونی بە کاری سیاسییەوە، ساڵی یەکەمی شەریعەی پێتەواو نەکراوە و دەرکراوە، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ساڵی دواتر چووەتە پۆلی چوارەمی بەشی زانستیی تەواو کردووە، لەو دەمەدا بەشی ئەدەبی لە شاری سلێمانی نەبوە، ساڵی دواتر کراوەتەوە، یەکێک لە مامۆستاکانی بە ناوی مووسا داوای لێ کردووە بچێتە بەشی ئەدەبی لە پۆلی پێنجەم لە خوێندنی شەوانە، پاش تەواوکردنی پۆلی پێنجەم، چووەتە بەغدا.
ساڵی 1951 لە خانەی ماڵی مامۆستایان وەرگیراوە، ساڵی 1952 بەشداری ڕاپەڕینی ئەو ساڵە بووە لە شاری بەغدا، بریندار بووە و دواتر لە کۆلێژ دەرکراوە لەبەر بەشداریی کردنی لە راپەڕینەکەدا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لە بەڕێوەبەرایەتی مەلاریا بە ناونیشانی کرێکار دامەزرێندراوە.
دواتر لە ڕێی چەند کەسێکەوە باوکی کردوویەتی بە مامۆستای سەرەتایی لە قەڵادزێقەڵادزێ، بەڵام لەوێش بە هۆی کاری سیاسییەوە گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی، دواتر بۆ قەمچووغە، لەوێش بە کاری سیاسییەوە خەریک بووە، دووبارە گێڕاویانەتەوە بۆ سلێمانی.
بەڵام لەبەر خراپی موتەسەریفی سلێمانی عیزەدین هەڵهاتووە بۆ شام و عیراقی بەجێهێشتووە، دووبارە لە کۆلێژی ئاداب لە شام درێژەی بە خوێندن داوە و پۆلی 2-3ی بەشی عەرەبیی ئادابی تەواو کردووە، هەتا شۆڕشی 14 تەمووزی 1958 گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا و لە قۆناغی سێهەمی خانەی مامۆستایان دانراوە. پاشان تەواوی کردووە و هەر لە بەغدا لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی کە یەکەم ساڵ بووە پێک هێنراوە دامەزرێنراوە.
لەوسەردەمەدا عەبدولکەریم قاسم کەوتە ناردنی خوێندکار بۆ سۆڤیەت لەسەر ئەرکی دەوڵەت. عیزەدین مستەفا ڕەسووڵیش یەکێکبووە لەو خوێندکارانەی چووەتە سۆڤیەت.
دوای تەواوکردنی زمان، لەگەڵ کەمال مەزهەر و نەسرین فەخریدا چووەتە باکۆ، 24/6/1963 پلەی دکتورای وەرگرتووە و پاشان بە داوای حیزبی شیوعیی عێراق چووەتە سۆفیای پایتەختی بولگاریا بۆ سەرپەرشتیی ڕادیۆی نهێنیی دەنگی گەلی عێراق.
ساڵی 1965 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و چووەتە شاخ و بووە بە پێشمەرگەی حیزبی شیوعیی عێراق، بەڵام دوای ساڵێک مانەوە لە بارەگای بارزانی، 26/12/1966 بە هەوڵێکی مەلا مستەفای بارزانی بووەتە مامۆستا لە زانکۆی بەغدا و لە بەشی کوردی دامەزرێنراوە.
ساڵی 1979 چووەتەوە بۆ مۆسکۆ، درێژە بە خوێندن داوە و پلەی دکتۆرای و پڕۆفیسۆری وەرگرتووە.
لە ساڵی 1992 بووە ئەندام لە یەکەم خولی پەرلەمانی باشووری کوردستان لەسەر لیستی ی. ن. ک بەڵام وەک کەسێکی بێلایەن.
عیزەدین مستەفا یەکێکە لە دامەزرێنەکانی یەکێتیی نوسەرانی کورد، یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی بە قەڵەمی عیزەدین نوسراوە. دەستەی دامەزرێن 11 کەس بوون. ساڵی 1969 مۆڵەتیان وەرگرتووە و جەمال بابان کراوە بە سەرۆکی دەستەی دامەزرێن. بەڵام دوای گەڕانەوەی نووسەرانی شاخ پاش بەیاننامەی 11ی ئازار، ئەم دەستەیە هەڵوەشێندراوەتەوە و لە بەغدا هەڵبژاردن کراوە، د. عیزەدین بە کۆی 63 دەنگ بووەتە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد.
ساڵی 1974دا لە هەولێرهەولێر کۆنگرە گیراوە، لەم کۆنگرەیەدا سەیدا ساڵح یوسفی بووەتە سەرۆک و د. عیزەدین جێگری بووە. دواتریش درێژەی بە کاری ڕۆشنبیریی خۆی داوە لەناو ئەم ڕێکخراوەیەدا. دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئازادانەتر کاری کردووە.
د. عیزەدین ڕۆڵێکی گرنگی لە یەکێتیی نووسەراندا گێڕاوە، چ لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا و چ لەچالاکیەکاندا، بەتایبەت دەرکردنی گۆڤاری یەکێتیی نوسەران.
86 بەرهەمی ناوازەی سەرەتای نووسینی لە ڕۆژنامەی دیوارەوە دەست پێ کردووە، کاتێ خوێندکاربووە لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە مەکتەبی فەیسەڵییە دوای ئەمە کەوتووەتە نووسینی هەندێک بابەتی سیاسیی ڕۆژانە، دواتر کە لە خانەی بەرزی مامۆستایان وەرگیراوە، یەکسەر بووەتە ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژنامەی ئەهالی پاش داخستنی گۆڤارەکەش گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ڕۆژنامەی ژین بابەتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
دکتۆر عیزەدین مستەفا لە ساڵی 2009 خەڵاتی بلەی بۆ کەسایەتیی ساڵ لە بواری ئەدەبدا وەر گرتووە.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 03-10-2019
🎓 ئاستی خوێندن🎓 پڕۆفیسۆر
👫 جۆری کەس🎓 (ئەکادیمی)
👫 جۆری کەس🌐 زمانەوان
👫 جۆری کەس✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان💊 مەرگی سروشتی و نەخۆشی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 1 2010 11:55AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 3 2019 9:44AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 26,836 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.268 KB Jan 13 2019 10:44PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Apr 1 2010 11:55AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

عیزەدین مستەفا رەسوڵ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 20
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 42
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️ئازادی
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پرسەنامەی ئیبراهیم عەلیزادە بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ
2.👁️پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ
3.👁️پرسەنامەی تەڤگەری ئازادیی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ
4.👁️پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسول
5.👁️پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
6.👁️پرسەنامەی کەنەکە بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ
7.👁️پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ مەڕاسیمی چلەی کۆچکردوو پرۆفیسۆر د. عیزەددین موستەفا ڕەسوڵ
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئوستاد: کارێکی ئەدەبیە
2.👁️ئەحمەدی خانی 1650 - 1707 شاعیر و بیرمەند، فەیلەسووف و سۆفی
3.👁️ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی
4.👁️المسٲلة الكردية في العراق
5.👁️بۆ زمان
6.👁️بیبلیۆگرافیای کتێبی فۆلکلۆریی کوردی (1860- 2004)
7.👁️بەشێک لە یاداشتەکانم - بەرگی 1
8.👁️بەکر سدقی لەمێژووی کورد و عیراقدا
9.👁️رازی دووری
10.👁️شیعری کوردی؛ ژیان و بەرهەمی شاعیرانی (فەقێی تەیران، عەلی بەردە شانی، بەختیار زێوەر)
11.👁️شێخ رەزای تاڵەبانی
12.👁️عشرون قصة كردية
13.👁️لێکۆڵینەوەی ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی
14.👁️هزر و هەڵوێست لای عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ
15.👁️کورد: کورتە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، ئابوری، رۆشنبیری
16.👁️یادەوەرییەکانم - بەرگی 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-10-2019
2.👁️07-10-1997
3.👁️15-10-1991
4.👁️1934
5.👁️1963
6.👁️1966
7.👁️1977
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ساڵیادی کۆچی دوایی پیرەمێرد لە سلێمانی، جەواهیری و د.عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ و رەئوف یەحیا و کۆمەڵێک نووسەری تر - ساڵی 1970
2.👁️عیزەدین مستەفا رەسول و فرەنسوا هەریری و ژمارەیەک پیشمرگە - ناوپردان بەرەو هەندرێن - 1966
3.👁️عیزەدین مستەفا رەسوڵ و هەژار موکریانی - ناوپردان 1966
4.👁️عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، شوکور مستەفا، د. جەمال نەبەز - شام، گۆڕەپانی مەرجە 1956
5.👁️عێزەدین مستەفا رەسوڵ، کامیل ژیر، حافز مستەفا قازی و رەفیق حیلمی
6.👁️محەمەد موکری، جەلال تاڵەبانی، عیزەدین مستەفا رەسوڵ و قوبادی جەلیزادە.
7.👁️وێنەکەی گەنجی (پ.د. عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ) لە سلێمانی
📖 کورتەباس
1.👁️دوا وتاری د.عیزەدین لەگەڵ ماڵئاواییەکەیدا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەمال بابان
2.👁️سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
3.👁️فاروق مەلا مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5,663 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574