حیزبی سۆسیالستی کورد (پاسۆک) لە ڕۆژی #11-09-1975# بە دەسپێشخەری یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کە ناوی “#ئازاد مستەفا# ”یە لە شاری #کەرکووک# دامەزراوە، هەڵبژاردنی شاری کەرکووک وەک شوێنی دەرکردنی بەیاننامەی دامەزراندن بۆ تەحەداکردنی حیزبی بەعس بووە، کە لەو کاتەدا پڕوپاگەندەی ئەوەی بڵاودەکردەوە کە بۆ ئەبەد شۆڕشی کوردی کۆتایی هاتووە، لە دوای نسۆکی شۆڕشی ئەیلول کە بەهۆی ڕێکەوتنامەی جەزائیرەوە لەنێوان شای ئێران و #سەددام حسێن# جێگری سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێراق ساڵی (1975) شۆڕشەکە کۆتایی هاتبوو، هەر بۆیە لەو کاتەدا بێ ئومێدیەکی گەورە ڕووی لە کوردستان کرد بوو.
سەرەتا بە ناوی (پارتی سۆسیالستی نەتەوەی کورد) دامەزراوە، دواتر لە کۆنفرانسی یەکەمی حیزب لە 11ی ئەیلولی 1976 لەسەر پێشنیاری د. #جەمال نەبەز# ناوەکەی گۆڕاوە بۆ پارتی سۆسیالستی کورد.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 42,036 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!