لە یادی 22 ساڵەی کیمیابارانی #هەڵەبجە#دا لە #16-03-2010# بەردی بناغەکەی دانراوە.
=KTML_Bold=دەربارەی زانکۆی هەڵەبجە=KTML_End=
زانکۆی هەڵەبجە یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی باشووری کوردستان کە لە ساڵی 2011 لە شاری هەڵەبجەی پارێزگای هەڵەبجە دامەزراوە.زانکۆکە پێکهاتووە لە شەش کۆلێژی وەک (زانست، زانستە مرۆییەکان، پەروەردەی بنەڕەتی، پەروەردەی وەرزشی و زانستە وەرزشییەکان، یاسا و کارگێڕی ، پەروەردەی شارەزوور، و بەشی ئەندازیاری) . پرۆگرامەکان بۆ ماوەی چوار ساڵ دەخایەنێت و خوێندکاران لە کۆتایی ساڵی چوارەمدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بوارە هاوبەشەکانیان وەردەگرن. دوو کەمپی هەیە، کەمپی سەرەکی دەکەوێتە شاری هەڵەبجە و لاوەکییەکەی لە شارۆچکەی شارەزوورە. سەرۆکی ئێستای زانکۆی هەڵەبجە پڕۆفیسۆر د. مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
پێش ساڵی 2010 هەڵەبجە فاکەڵتییەکی هەبوو، فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی کە بەشێک بوو لە زانکۆی سلێمانی و سەر بە زانکۆی سلێمانی بوو. پاشان لە 8ی تەمموزی 2010، لە ماوەی کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری ژمارە 1670ی دەرکرد و بەو هۆیەوە زانکۆی هەڵەبجەی ڕاگەیاند و بەم شێوەیە، فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت زانکۆی سلێمانی جێهێشت و بوو بە بەشێک لە زانکۆی هەڵەبجە. وە لە شوباتی 2011 سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە دەستی بە کارەکانی کرد.
=KTML_Bold=کەمپەکان=KTML_End=
زانکۆی هەڵەبجە دوو کەمپی هەیە؛ کەمپی سەرەکی دەکەوێتە لێواری شاری هەڵەبجە نزیک لە گوندی ئەبابەیلە. تا ڕادەیەک گەورەیە و هەموو بەشەکانی لێیە. کەمپەکەی تر دەکەوێتە شارۆچکەی شارەزوور کە تەنیا کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری تێدایە [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 14,229
Scrivi il tuo commento su questo articolo!